ئاسنگهر
ئاسنگەر دەزانێت لەگەڵ ئاسندا چی بکات
وتراويشە(نان بۆ نانەوا، گۆشتيش بۆ قەساب) يان(زێڕ لای زێڕينگەر بەقەدرە) لێرەش ووتراوە(ئاسن لای ئاسنگەر بەقەدرە) ئاسن کە کەرەسەی ئاسنگەرييە هەر ئاسنگەر کە پيشەيەتی دەزانێت چۆنە و چيە و هەر ئەويش دەزانێت بەکاردێت يان ناشێت بۆ بەکارهێنان و دروستکردنی کەل و پەل و پێداويستی، ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوەيە کە مرۆڤ خۆی لە هەموو کارێک هەڵنەقورتێنێ و هەرکەسە و بەپێی خۆی يان بەگوێرەی پسپۆڕی و وەستايی و شارەزاييەکەی لەسەر شتەکان بدوێ يان بێتە ئاخاوتن.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!