دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای #سلێمانی# 126 هەزار پاسپۆرت دەرهێنراوە و 125 هەزاریشی لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرگیراونەتەوە.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاکەیان 126 هەزار پاسپۆرت دەرکراوە و لەوەش 125 هەزاریان لەلایەن هاووڵاتیان وەرگیراونەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2017دا 110 هەزار پاسپۆرت دەرکراوە.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: پاسپۆرت شێواز و دیزاین و پەڕەی یەکەمی دەگۆڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی ناوخۆی عێراقن بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە.[1]
#15-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,829 جار هاتیە دیتن