ماوەیەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەند پەیج و ئەکاونتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بە ناو و لۆگۆی ڕۆژنیوزەوە دانراوە، جێگای نیگەرانییە، کە زۆر نابەرپرسیارانە و دوور لە پێوانە ئەخلاقییەکان هێرشە دەکەنە سەر کەسایەتییەکان، لایەنە سیاسیی و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە ڕۆژنیوز جگە لە تەنها پەیجێکی فەیسبووک، کە لە خوارەوە دانراوە، بەرپرس نییە لەهیچ پەیجێکی دیکە و ئەو شێوازە کارکردنەوە بەتوندی ڕەتدەکاتەوە، بەڵکو بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندن، بە دروشمی خستنەڕووی ڕاستییەکان ئەرکی ئێمەیە، درێژە بە کاری خۆی دەدات.
دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسی ڕۆژنیوز
#15-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,970