سەبارەت بە گۆڕانکاری لەپۆستەحکومییەکانی سنوری ئیدارەی #گەرمیان#دا ڕایدەگەیەنین : کە ئه و گۆرانکارییانە هیچ پەیوەندییەکان بە مەرامی شەخسی یەوە نی یه و تەنها گرتنەبەری ڕێوشوێنی پیویست و ئیدارین...
هاوکات لێرەوە ڕایدەگەیەنین: ئیدارەی گەرمیان وەکو وەزیفەیەکی پیشەیی و ئەخلاقی و لە پیناو باشتر بەڕیوەچونی ئیش و کاری هاووڵاتیاندا بەردەوام چاودێری دەزگاو دامەزراوە حکومییەکانی سنورەکەدەکات و لەهەرشوێنیک سکاڵای هاووڵاتیان هەبێت بەهەند وەریدەگرین و کەمتەرخەمی و خراپ بەکارهینانی پۆستی حکومی مایەی قەبوڵکردن نی یه و بەپی ی یاسا ڕیوشوێنی پیویست دەگرینەبەر بەئاراستەی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان
ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکانی ئیدارەی گەرمیان
#15-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,442 kertaa