سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی #هەولێر# ئاشکرایە دەکات، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئێران لە ساڵێکدا شەش بۆ حەوت ملیارد دۆلارە و کارکاردن بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانیەکانیش لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
دیداری ژوورە بازرگانییەکانی نێوان ئێرانو هەولێر، کە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری هەولێر بەردەوامیی هەیە و لەمیانی دیدارەکەدا، دارا جەلیل، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا، دارا جەلیل قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد و وتی: ساڵانە بڕی شەش بۆ حەوت ملیارد دۆلارە.
دارا جەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە دیدارەکەی ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا و کاری زیاتری بۆ دەکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ لە شاری #سلێمانی# دیدارێکی هاوشێوە بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکەی هەولێر بە بەشداریی 70 کۆمپانیا و وەبەرهێن لە هەردوولا بەڕێوەدەچێت و هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەوامیی دەبێت.
دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە بەغدا، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و پێش بەشداریی کردنی لە دیداری بازرگانیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی و کوردستان کۆبوونەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.[1]
#15-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,078 times
Write your comment about this item!