ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) بڵاویکردەوە، ڕۆژی 4ی کانوونی دووەمی 2019 / 15ی بەفرانبار بڵاومانکردەوە، کە لە کاتژمێر 2 دا چالاکییەک لە دژی یەکەی شاراوەی سوپای تورک لە ئیدر ئەنجامدراوە و بە لانیکەمەوە 5 سەربازی سوپای تورک لەو چالاکییەدا کوژراون.
ئێستاش بە پێی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا لە دەورووبەری بنکەی سەربازیی ئاخور، کە لە دژی ئەو یەکە شاراوەیی سوپای تورک کە لە ئۆپەراسیۆن دا بوون و ئەنجامدرا، 12 سەرباز کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی سەربازە کوژراوەکان بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.[1]
#14-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,833