پرۆژەی گۆڕینی کارگەی جگەرەی سلێمانی بۆ ناوەندێکی کلتوری
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پرۆژە گۆڕینی کارگەی جگەرەی
سلێمانیسلێمانی بۆ ناوەندێکی کلتوری، لەبودجەی پایتەختی رۆشنبیریش 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەمنزیکانەش پڕۆژەکە رادەگەیەنرێت.
فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: موڵکیەتی کارگەی جگەرەی سلێمانی لە
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانییەوە بۆ وەزارەتەکەیان گواستراوەتەوە، ئەو تۆمەتانەش رەتدەکەنەوە کە ئەو کارگەیە بە تاکە کەس درابێت.
ناوبراو روونیکردەوە: ئەو کارگەیە بەشێکە لە پڕۆسەی پایتەختی رۆشنبیری کە وەزارەتەکەیان پێیهەڵدەستێت و شوێنەکە دەبێتە ناوەندێکی کلتوری، هونەریی، ژیاریی و شوێنی (شانۆ، هۆڵ، سینەما)ی تێدا دەبێت، لەڕێگەی لیژنەی تایبەت کە لەبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی دروستکراوە دیزاینی نوێی تەواو بووە.
بەوتەی گۆمەشینی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستکراوە بە پڕۆسەکە و رێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی بۆ گیراوەتەبەر، لەنزیکترین کاتیشدا بە رەسمی پڕۆژەکە رادەگەیەنن، بۆ تەواوبوونیشی، ئەو لیژنەیەی لەبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دروستکراوە، خەمڵاندن و دەرخستەی بۆ دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ئاشکرایکرد: وەک سەرەتا 500 ملیۆن دیناری لەپارەی پایتەختی رۆشنبیری بۆ تەرخانکراوە.
کارگەی جگەرەی سلێمانی دەکەوێتە سەر شەقامی سالم کە سەرەکیترین شەقامی شاری سلێمانییە و رووبەرێکی فراوانە، لە ساڵانی رابردوودا یەکێک بوو لە کارگە پڕ بەرهەمهێنەکانی جگەرە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لەکارکردن وەستاوە و چەند ساڵێکیشە بڕیاردراوە شوێنەکە بکرێتە ناوەندێکی کلتوری.
[1]
14-01-201914-01-2019