הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,157
תמונות 106,497
ספרים 19,250
קבצים הקשורים 96,954
Video 1,384
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
لە موسڵ تیرۆر تەواوکەری تەعریبە
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە موسڵ تیرۆر تەواوکەری تەعریبە

لە موسڵ تیرۆر تەواوکەری تەعریبە
#خالد گڕاوی#
ئەمڕۆ موسڵ یەکێکە لەسێ شارە گەورەکانی عێراق، کەوتۆتە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات و سنورێکی فرەوانی هەیە لەگەل شارەکانی هەولێر، دهۆک، تکریت، کەرکوکوک و ڕومادی لەگەڵ وڵاتی سوریاش لەڕۆژئاوا هاوسنورە، لەکۆنەوە پێگەی بەیەک بەستانەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا وباکور و باشور بووە، بوچونێک هەیە لەسەر ئەسلی ناوەکەی (موسڵ) لەم بەیکبەستانەوە هاتبێت. لە مێژوی کۆندا، کوردستانی ئەمڕۆ بەشێکی سەرەکی بوە لە ولایەتی موسڵ، موسڵیش بەشێکی دانەبڕاو بوە لە کوردستان، ئەم شارە لە ساڵی 1789 ولایەتێکی دەولەتی عوسمانی بوە کە سێ ناوچە ی دەگرتەوە، موسڵ، سلێمانی، شارەزور، شاری موسڵیش لەم شارۆچکانە پێک هاتبو (دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، شەنگار) تادورست بونی دەوڵەتی عێراقی وەک خۆی مابوەوە، بەڵام بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسیەکانی هەرێمەکە وای لە ئینگلیزەکان کرد، کە ئەم ناوچەیە بخرێتە سەر دەوڵەتی عێراق، لێکولینەوە مێژویەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کورد لەسەردەمی زوەوە لەم ناوچەیە نیشتەجی بوونە، وە لە (المختص) ی (ابن الفقهی) هاتوە کە عەرەب لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب هاتونەتە ناوچەکە.
ئەمە نەخشەی ناوچەی جەزیرەیە کە پایتەختەکەی موسڵ بوە لە سەردەمی مەروانی بن حەکەمی ئەمەوی
کۆچی بەردەوامی عەرەبەکان بەتایبەتی هۆزەکانی (الشمر، الحدیدی، ....) لەخاکی حیجازەوە بۆ ناوچەکە، لەسەدەی حەڤدەمەوە تا ڕوخانی ڕژێم بەردەوام بوە، هەموو حکوماتەکانی عێراقی بەگشتی ڕژێمی لە ناوچوو بەتایبەتی، سیاسەتی تەعریب کردنی موسڵ کاری لە پێشینەیان بووە، کە بەڵگەنامە جێماوەکانی دوای ڕوخانی ڕِژێم ئەوەمان بۆ پشت ڕاست دەکەنەوە.
ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە نزیکەی (2.800000) دوو ملیون و هەشت سەد هەزار کەسە، لە تایبەتمەندیەکانی ئەم شارە نمونەی عێراقێکی بچکۆلەیە، لە کۆمەڵێک نەتەوە و ئاینی جیاجیا پێک هاتوە، نەتەوەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئاشوری، ئاینەکانی موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، کاکەیی، وە لەمەزهەبی جیاجیا، شەبەکەکان سونی و شیعین لە پێکهاتەی کوردی ڕەسەنن، تائیستاش زمانی ڕەسمی قسە کردنیان بەشێوە زاراوەی ماچۆیە کە بەشێکی شێوەزاری (هەورامی) یە.
کوردەکان نزیکەی 800000 کەسن، لەناوچەکانی دەوروبەری شارەکە زۆرینەن، زۆربەیان لەناو شاری موسڵ، لەبەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە گەڕەکەکانی (نبی یونس، حی الجزائر، دەرگەزلی، کەرامە، حی القدس، حی القاهرە، حی البکر، ناوچەی ڕەشیدیە و حی الزهراء) نیشتەجێن.
بەڵام لە ناوچەکانی تر ی وەک (زهور، مصاریف، فیصلیە، حی الوحدە، حی التحریر، حی التامیم، حی السکر و حی السومر) ڕێژەیان کەمترە، لەبەری ڕۆژئاوای موسڵیش بەشێکی زۆریان لە گەڕەکەکانی (منطقە ڕاس الکور، المیدان، سوق السفارین، وە ناوچە کۆنەکانی موسڵ نیشتەجێن)، دەتوانین بڵێین کە بە سەدان خێزانی کورد لە گەڕەکەکانی تری شارەکە لەناو بۆتەی عەرەبەکان تواونەتەوە.
کوردەکانی موسڵ لەچەندین هۆزی جیاوازن، لە دیارەکانیان هۆزی هەرکی، سورچی، زێباری، گۆران، مزوری، شەبەک، دۆسکی، بەرواری، کاکەیی، بۆتانی، ئۆمەری، گویان، هەسەنی، گەرگەری سلیفانی، جگە لە ئێزدیەکان کە بە ڕێژەیەکی زیاتر ئەژمار کراون.
بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی کاسبارو خەڵکی پیشەوەرن، لەناو پیشە بەرزەکانی شارەکەش، کوردەکان بە ڕێژەیەکی باش بەرچاو دەکەون.
دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، بە بەرنامەی داڕێژراو بۆ دورست کردنی دوبەرەکی لەنێوان کوردو عەرەب، شیعە و سونە، بەدەیان هاوڵاتی بونەتە قوربانی ئەم سیاسەتە چەپەڵە، هەر ئەم شارە لە 11/11/2005 بەدواوە جگە لەبارەگای مەڵبەند و کومیتەکانی (ی. ن. ک.) چەند بارەگایەکی تری حیزبە کوردیەکان بۆ ماوەیەک سەرجەم دام و دەزگاکانی کەوتە دەست تیرۆرستان، دەسەڵات و سەروەری حکومەتی تیا نەما، کە تیرۆرستان بەشمشێر حوکمی شارەکەیان دەکرد، هۆکاری بەشێکی گەشەی تیرۆر لەم ناوچەیە دەکرێ بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە بگێڕینەوە :
1- زۆربەی کاربەدەستە حیزبی و حکومیەکانی ڕژێم خەڵکی ئەم شارە بوون، لەبەر ئەوەی دانیشتوانەکەی عەرەبی سونینە و لە عیراقی کۆنیش کەمایەتی سونە حوکمی کردوە وخەڵکی موسڵیش لە دوای تکریت، بە بڕبڕەی پشتی بەعس هەژمار دەکران.
2- لە کاتی پرۆسەی ئازادی عێراق و دوای پڕۆسەکەش هیچ کارێکی کوشتن و تۆقاندن گرتن بەرامبەر پیاوانی ڕژێم نەکراوە، هیچ کاولکاریەکیش بەرامبەر شارەکە ئەنجام نەدراوە.
3- بونی چەندان گروپی سەلەفی لەم شارە، کەلەسەردەمی ڕژێم دورست کرابوون وە هەڵکەوتنی چەندان ئیمام و خەلیفە نمونەی (ابو شجاع لەتەلەعفەر) و (ابو یمامە و ابو حمزەی شافعی لە موسڵ)، کۆبونەوەی چەندان گروپی ئاژاوە گیرَِی وەک (انسار الاسلام) کەپێشتر لە سەردەمی ڕژێم چەکدارەکانیان لە هەڵەبجە و بیارە بوون و خیزانەکانیان لەو سنورە داڵدە دەدران لەلایەن ڕژێم بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناوەوەی هەرێم ئاراستە دەکران، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق خەڵکی بێکار و داخ لەدڵی دژ بەکورد لە دەورەیان کۆبونەوە و جارێکی تر لەلایەن بەرپرسە هەڵاتوەکانی ڕژیم سەرکردایەتی کران.
4- کاریگەری ئەو بڕیارانەی کەدژی پیاوانی ڕژێم دەرچوو لە بێبەش کردنیان لە لێپسراویەتی و موچە وە کۆشش و هەولدانیان بۆ گەڕاندنەوەی خەونەکانی پێشویان، بە دەستیان خستە ناودەستی گروپە ئیسلامیەکان هەڵسان بە دورست کردنی مەفرەزەی بەناو (بەرەنگاری) دەست درێژ کردن بۆ هەموو کون کەلەبەرەکان، بۆگەیشتن بەسەرچاوەکانی هاوکاری لەپێناو جێبەجێ کردنی بەرنامەکانیان.
5- نەبونی پلانێکی هاوبەش لە نێوان حیزبە کوردیەکان، لەسەر شێوازی بەرەنگاربونەوەی سیاسەتی قڕکردن و کوشتی بەردەوامی هاوڵاتیان تەنها لەسەر بنەمای کوردبونیان، بۆ ئەوەی کورد شارەکە جێ بهێلن و ببێتە هۆکاری لاواز بوونی بڕیاری سیاسی لەو شارە کە ئەمەش تەواوکەرو درێژە پێدەری سیاسەتی تەعریبە.
بەڕون و ئاشکرایی درێژە پێدەرانی سیاسەتی تەعریبی دوێنێ، ئەمڕۆ لەپشت ئەو کارانە وەستاون کە بۆ تە هۆی پشێوی و نائارامی لە سنوری ناوچە تازە ئازاد کراوەکان بۆ تەواو کردنی پاشماوەی سیاسەتی تەعریب لەسنورەکە، هەمو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بە بێ بونی هیچ لەمپەرێکی بەرچاو و بەهێز لەبەر دەمیان، ئەگەر ڕژیمی بەعس تاڕوخانی دەستەلاتەکەی کردبیتە هۆکاریکی تەعریب کردن، ئەمرۆ دەستەلاتی کوردی لەسەر ئاستی عیراق بەپلەی یەکەم دیت. بەبەرچاوی کورد سەرکردایەتیەکەی ڕۆژانە کاری کوشتن و دەرکردنی بە لێشاوی کوردان ئاوارە بونی بەردەوامیان بەرەو ناوچەکانی سنوری هەرێم بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو، ئەوەندە بایەخ بەم کێشەیە نەدراوە و لەبەرامبەریشدا، بە بەرنامە کۆچی عەرەب لە ناوچەکانی باشورو ناوەراست ڕووەو شارەکە ئاراستە دەکرێت.
بەئاشکرا هەولی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە دەدرێت، دەستەلاتی کوردی دەبی بزانی کەکار وا بڕوا، فریای چارەسەرێکی گونجاو نەکەون سبەی لەجێ بەجێ کردنی بڕیاری 140 ئیمە کەمینەین و دەنگەکانمان لە ڕیفراندۆم بێ سود دەبێ و بەهەدەر دەڕوا..
ئەم شارە شاری برایەتی و پێکەوە ژیان بوە، ئەمڕۆش بایەخ دان بەم شارە و بە خەڵکەکەی، پاراستنیان لەو کابوسەی کەبەتیرۆر ناسراوە، لەگەڵ مانەوەی هەویەی کوردی شارەکە، ڕزگار کردنی لە فشاری توندی شۆفینی عەرەبی، بە بەربەست دانان و بەرگری کردن لە هەڕەشەی سڕینەوەی هەویەی کوردی ناوچە کوردنیشینەکان پێویستی بە هێزی زیاتری کوردی وهەماهەنگی زیاتری کوردو ئەمریکەکان هەیە، تا بتوانین کار بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە تەعریب کراوەکان بکەین وخەڵکە ڕەسەنەکە بپارێزین، هەوڵ بدەین بۆ کارا کردنی مادەی 140 و فرەوان کردنی لێژنەکانی کە ئەندامانی شاری موسڵ و دەوروبەری بگریتەوە، تابتوانین هەوڵی بنبِرکردنی یەکجارەکی کێشەی سەرەکیمان بدەین کە دیاری کردنی سنوری هەرێمە.
ئەرکی یەکەمی حیزبە کوردستانیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کوردە لەبەغدا ئەوەیە ئەم ناوچەیە پەراوێز نەکەن، بە شێوەیەکی کاراترو زانستیانە مامەڵە لە گەڵ ڕوداوە نەخشە بۆ کێشراوەکانی ناوچەکە بکەن.[1]
کوردستان نیت _25-3-2007
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,477
HashTag
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
מקומות
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: טרור
פרובנס: United Kingdom
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 13-01-2019
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( نالیا ئیبراهیم ) ב- 13-01-2019
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( نالیا ئیبراهیم ) על: 13-01-2019
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,477
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,157
תמונות 106,497
ספרים 19,250
קבצים הקשורים 96,954
Video 1,384
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.406 2!