ژنانی مانگرتوو لە هەولێر تا بەیانی لەبەرسەرما مانەوە
باکووری کوردستان
- لە شاری
وانوان هێرش کرایەسەرپاسی هەڵبژاردنی
هەدەپەهەدەپە، لەوهێرشەدا جامی پاسەکەیان شکاند و هێمای نژادپەرەستانەیان لەسەریدا نووسی.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد، لە دەوروبەری گوندی بێتووش سەر بە شاری
سەردەشتسەردەشت، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی و هێزە حکوومەتییەکان، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقە لە کاسبکاران دەکەن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ڕووداوەکە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ب5 سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون و هەروەها هێزە نیزامییەکان، دەستیان بە سەر 15 سەر ئەسبی کاسبکاراندا، گرت.
[6]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی ئاسایش هێرشی کردە سەر چالاکوانانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی گۆشەگیریی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە
هەولێرهەولێر و چادرەکەیان-یان تێکدا، چالاکوانان تا بەیانی لەبەر سەرما مانەوە و درێژەیەیان بەچالاکیی مانگرتن لەخواردن دا.
[1]
- سەرۆکایەتی زانکۆی
هەڵەبجەهەڵەبجە رایدەگەیەنێت: ئه و کوڕ و کچە خوێندکارانەی کە دەیانەوێت هاوسەرگیری ئەنجامبدەن، خەرجی ئاهەنگی هاوسەر گیرییەکەیان لە ئەستۆی
زانکۆی هەڵەبجەزانکۆی هەڵەبجە دەبێت.
[2]
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 01-02-2019
- لە مەزارگەی شەرفەدین و شیخان 3 رۆژ پرسە دانراوە بۆ
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ.
[3]
- دوای تێپەربوونی نزیکەی هەشت مانگ بەسەر رفاندنیان، چەکدارانی
داعشداعش وێنەی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و کارمەندێکی ئاسایشیان لەسنوری
کەرکوککەرکوک بڵاوکردەوە. پێشمەرگەکە ناوی شاکر محەمەدە و لەمانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لەنزیک چەمی رۆخانە لەکاتی کارکردن لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە. یەکێکی دیکەیش لەو کەسانەی وێنەی شەهیدکردنەکەی بڵاوکراوەتەوە نەوشیروان محەمەدە، گەنجێکی دانیشتوی ناوچەی حەفتەغارە شەوی 13-09-2017 لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە لەنێو گوندی حەفتەغار رفێندرا.
[2]
- مانگرتنی ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دژ بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە 73هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، ئەو سوریشە لەسەر مانگرتنەکەی تا کۆتایی بە گۆشەگیریی دێت.
[4]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری شارەدێی شوان دوو پێشمەرگە کە بە تانکەر ئاویان بەسەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەدا دابەشکردووە، بەهەڵە چوونەتە ناو بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵیەوە. سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە دوای ئەوەی پێشمەرگەکان چوونە ناو بازگەکە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە چەک کراون و ئیهانەیان پێکراوە. سەرچاوەکە وتیشی بۆ بەهاناوەچوونی ئەو دوو پێشمەرگەیە، هێزێکی پێشمەرگە چووە بازگەکە و بەهۆیەوە ئاڵۆزی هاتەئاراوە و هەردوولا تەقەیان لەیەکدی کرد.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- کەناڵی بی بی سی بەدواداچوونێکی کردووە دەربارەی دزین و فرۆشتنی زەیتوونی
عەفرینعەفرین لە لایەن حکوومەتی تورکی داگیرکەر. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵەکە حکوومەتەکانی ئەورووپا لێکۆڵینەوە له و زەیتوونە دەکەن کە تورکیا هەناردەی دەکات.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий