بەڕێزان: لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#
لەیادی 28 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کودستانی نوێ-دا، لێرەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی نوسەران و پەیامنێران و تەواوی کارمەندانی ڕۆژنامە زێدە ئەزیزەکەتان دەکەم و دەستی ماندووبونی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەگوشم کە لەڕابردوودا لەم ڕۆژنامەیەدا کاریانکردوەو ڕۆڵی بەرچاوی خۆیان بینیوە.
دیارە ڕۆژانامەی کوردستانی نوێ فێرگەیەک بوو بۆ پێگەیاندنی چەندین ڕۆژنامەنوسی لێهاتوو و بەتوانا کە خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی یان کردوە، کوردستانی نوێ وەک یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی کە لەدوای ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی بەهاری 1991دیاری سەرۆک #مام جەلال# بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی خزمەتی ئەدەب و قەڵەمی کوردی بکەن. پشتیوانی لەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال کردوە بنەمای کاری ڕۆژنامەکەتان بووەو دەبێت هەر بەو شێوەیەش بمێنێتەوە لەپێناوی ئەوەی ڕۆژنامەیەک بێت بۆ هەموان و هەمیشە تیایدا جەخت لە بنەماکانی ئازادی و ڕەخنەگرتن بەزمانی گوڵ بکاتەوە. سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
#لاهور شێخ جەنگی#
#12-01-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,865 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!