لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەرزاندن کوردستان نوێ دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێزان: لە ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ
لەیادی 28 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کودستانی نوێ-دا، لێرەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی نوسەران و پەیامنێران و تەواوی کارمەندانی رۆژنامە زێدە ئەزیزەکەتان دەکەم و دەستی ماندووبونی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەگوشم کە لەڕابردوودا لەم رۆژنامەیەدا کاریانکردوەو رۆڵی بەرچاوی خۆیان بینیوە.
دیارە رۆژانامەی کوردستانی نوێ فێرگەیەک بوو بۆ پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەنوسی لێهاتوو و بەتوانا کە خزمەتی رەوتی رۆژنامەگەری کوردی یان کردوە، کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی کوردی کە لەدوای راپەڕینە شکۆدارەکەی بەهاری 1991دیاری سەرۆک
مام جەلالمام جەلال بوو بۆ رۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی خزمەتی ئەدەب و قەڵەمی کوردی بکەن. پشتیوانی لەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال کردوە بنەمای کاری رۆژنامەکەتان بووەو دەبێت هەر بەو شێوەیەش بمێنێتەوە لەپێناوی ئەوەی رۆژنامەیەک بێت بۆ هەموان و هەمیشە تیایدا جەخت لە بنەماکانی ئازادی و رەخنەگرتن بەزمانی گوڵ بکاتەوە. سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی
12-01-201912-01-2019