ئەمرۆ هەینی ڕێکەوتی 11ی کانونی دووەمی 2019 چەندین کەس لە هەڵسوراوانی سیاسی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیرکراون.
ئەو ڕووداوە کە هاوکاتە لەگەڵ داخستنی سینەمای سالم و ماوەنەدان بە نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بە ژیانی کۆمەلێک شەهید بۆتە مایەی نیگەرانی هەموو خەمخۆرێکی ئازادی و دیموکراسی هەر بۆیە بە نیسبەت حزبی شیوعی کوردستانەوە بە پێشێلکاری ڕاستەوخۆ و مەترسیدارلە سەر ئازادییە سیاسیەکان و ئازادی ڕادەربرینی دەزانین. ئیدانەی ئەو کارانە دەکەین و داواکارین بە زوترین کات گیراوەکان ئازاد بکرێن.
مکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
#11-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,241 جار هاتیە دیتن