سەنتەری هاوبەشی لوڕ بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ وە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراست
📝 курдские документы
بەڕێز/ ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی (28)هەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی خۆشەویستەوە، بەناوی
سەنتەری هاوبەشیی لوڕسەنتەری هاوبەشیی لوڕەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، کوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەک قوتابخانەیەکی ڕەسەنی کوردایەتی، لەشکرێک خوێندکاری هەڵکەوتووی پێشکەش بە کوردستانەکەمان کردووە، هەمیشەش ماڵێکی ئاوەدانی هەموو قەلەم و داهێنانە جوان و جیاوازەکان بووە، بەحەق کوردستانی نوێ بۆ کوردستانێکی نوێ یە، هیوادارین ئەم ساڵیادە پیرۆزە، ببێت بەخاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردیدا، جارێکیدیکە پیرۆزبایی خۆمانتان پیشکەشدەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین.
لەگەڵ رێزدا...
سەنتەری هاوبەشیی لوڕ
11-01-201911-01-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!