بەبۆنەی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی پیرۆزب
📝 курдские документы
پیرۆزە یادی 28 هەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ، بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی ستافی ئازیزی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، لە قوڵای ناخمەوە پیرۆزبای یادی 28 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەتان لێدەکەم، هیوادارم تەمەنی کاری ئەم رۆژنامە بەپێزە درێژبێ و بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و رێباز بەرزو پیرۆزەکەی یەکێتییەکەی مامی کوردایەتی.
رۆژنامەکەی کوردستانی نوێ لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، سەرباری ئەوەی زمان حاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام سەکۆیەکی گرنگی هەڵخستنی دەرفەتی رەخنەو رەخنەلەخۆگرتن بووە، تەنانەت پانتای ئازادی لەم رۆژنامەیەدا هێندە فراوان بووە کە دەرفەتی خولقاندووە بۆ ئەو قەڵەمانەی رەخنەیان لە یەکێتیش گرتووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دوور لە دۆگمای سیاسی درێژەی بەخەباتی کاری رۆژنامەگەری خۆیداوە و رۆڵی بونیادنەری هەبووە لە زیادکردنی پانتای ئازادی بۆ رۆژنامەنوسانی کوردستان.
ئەمڕۆش کە رۆژنامە ئازیزەکەتان مۆمی 28 هەمین ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت، بەهیوام هەردەم بەردەوام بن لەکارو خەباتی بێوچانتان و بەمۆراڵ بەرزی رۆژنامەنوسی نموونەبن بۆ ئەم سەردەمی کاری رۆژنامەگەری لە کوردستاندا و مێژوو وەک : رابردووی تەمەنتان بخولقێنن، دووبارە بەرزو پیرۆزبێت.
یادی رۆژنامە سەوزەکەی کوردستانی نوێی ئازیز.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد
11-01-201911-01-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!