مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی پیرۆزبایی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
📝 курдские документы
بەڕێز/ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێکی گەرم...
لە (28)ە هەمین ساڵیادی کوردستانی نوێی ئازیزدا، بەناوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەربەمەکتەبەکەمانەوە، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەشدەکەین، دەستخۆشی و ماندونەبوونی و سڵاو پێزانینمان، ئاراستەی سەرجەم ئەوبەڕێزانەدەکەین، کە ڕۆژانێک لەم کاروانەدا خزمەتیان کردوە و ئەوانەشیی ئەمێستا ماندوو نەناسانە لەخەباتدان، لە پێناوی ئەوەی بەباشترین شێوە ڕۆژنامەکە بخەنەبەردیدی خوێنەران.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی پاش ڕاپەڕین، دیارییەکی قەشەنگ و بەنرخی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو کە پێشکەش بە کوردستانەکەمان کرا، لەو چرکەساتەوە تائێستا کانگای خزمەت و پێگەیاندنی دەیان و سەدان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و داهێنەر و بەهرەمەند بووە، سەرباری ئەوەش کە ڕۆژنامەیەکی حزبی دەربەست و بەرپرس بووە، بەڵام هەردەم پانتاییەکی فراوانی ڕەخساندووە بۆ نوسەران و قەڵەمە ئازاد و غەیرە حزبییەکانیش، سەرۆک
مام جەلالمام جەلال لەم مییانەدا دەفەرموێت (ئەگەر ڕەخنە لەیەکێتیی گیرا، پێمخۆشە لە کوردستانی نوێدا بڵاو ببێتەوە).
لەم یادە پیرۆزەدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین، ئومێدەوارین ئەم سەرچاوە سازگارە لەئەفراندن و پێشکەشکردنی پەلکە زێڕینەی خزمەتەکانی بەردەوامبێت.
لەگەڵ ڕێزدا...
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
ی.ن.ک
11-01-201911-01-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!