بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانی عێراق مامۆستا علی الشوک، فاروقی مەلا مستەفا ئەم پرسەنامەیی بڵا
📝 курдские документы
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ مەرگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن کەسایەتیەکی گەورەی نیشتیمانی و تێکۆشەرێکی هەڵکەوتوی خەباتی پێشکەوتنخوازی لێ دورخستینەوە کە مامۆستای نەمر (علی الشوک)-ە. مامۆستا عەلی لە پەنجاکانی سەدەی رابردووە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لەنێوەندی رۆشنبیری عێراق-دا دەرکەوت و بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بەرگری کرد لە مەسەلە رۆشنبیری و نیشتیمانیە کان و لەسەر ئەم هەڵوێستەی توشی گرتن و دورخستنەوە و چەوساندنەوە بووە بە تایبەت لە پاش کودەتا خوێناوییەکەی 8ی شوباتی ڕەش، بەڵام ئه و وەک رەمزێکی نیشتیمانی و سیمایەکی گەورەی خەباتی پێشکەوتنخوازی هەر سوربوو لەسەر هەڵوێستی خۆی و سەرەڕای نوسینی سێ ڕۆمان، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و رەخنەی ئەدەبی و موسیقادا بەرهەمهێناوە.
مامۆستای نەمر لە ساڵی 1979دا بە ناچاری رێگەی ئاوارەیی هەڵبژارد و لەوێش بەردەوامبوو لە نوسین و خزمەتکردنی مەسەلە رەواکانی عێراق و خەونە پیرۆزەکانی مرۆڤ.
کۆچی دوایی مامۆستا (علی الشوک) خەسارەتێکی گەورەی وایە کە بەزەحمەت لە کەلتوری نیشتیمانیماندا شوێنەکەی پڕدەبێتەوە.
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا
11-01-201911-01-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!