بەرەکەت؛ پیت؛ پیت و بەرەکەت؛ خەیر؛ خێر.
فارسی: ابعد [1]
خێر
ڕەنگە نەتزانیبێت؛ وشەی (خێر)؛ وشەیەکی کوردییە!
ئەگەر پێداگریت لەوەی وشەیەکی عەرەبییە؛ خۆت ماندوو مەکە! چونکە ئەوان خۆیان دەڵێن وشەیەکی عەرەبیی نییە (لە بنەڕەتدا). بڕوانە کتێبی (المعرب من الکلام الأعجمی علی حروف المعجم)
وشەی خێر لە چییەوە هاتووە؟
وشەکە لە بنەڕەتدا مانای (ڕێک، ڕاست، قنج) دەدات. مەبەستیش لێی هەر کارێکە کە باش و خۆش/خاس و چاک و ڕێک بێت.
لە زمانی کوردییدا وشەی (چاک)یش بە مانای (ڕێک، قنج)یش دێت
چاک: ڕێک، قیت
چاکیی، چکیی: ستوونیی
هەروەها وشەکانی خێر و چاک و ڕێک بە خەت و هێڵیش وتراون.
خۆی وشەی ڕێ و ڕێک یەکن و واتای خەت دەدەن!
لەمەوە وشەی چاک؛ بە مانای شەق و درز و کەل ڕۆشتووە.
قیچ: قینج، قنج، قیچ، خیچ، ... چق،
وشەی خێر گۆڕاوی وشەی (خێل، خێڵ، هێڵ، هۆل، هەول، خاڵ)
هێڵ لە بنەمادا مانای خەت دەدات و دواتر مانای بازنەی بۆ درووست بووە و هەموو ئەم ووشانەشی لێ درووست بووە
هێلکە، هێلانە، هەڵقە، ئاڵە/ئاخڵە، ...
هۆل، هەول: چاک، ڕێک
هەولێر: چاکەکار (چاوەکەم! ڕۆحەکەم! دڵەکەم! مەبەستم ناوی شاری هەولێر نییە!)
دەنگی (ر/ڕ) و (ل/ڵ) پێک دەگۆڕێن
خێل - خێر
بەل - ڕەپ
وشەکانی باڵا، بڵند، بەلۆکە(بلیکە، قیتکە)، بالووکە، ... هەموو لە وشەی (ڕەپ، بەل: قوت، قیت)ەوە هاتوون
وشەکانی ڕەپ، ڕەبەق، ڕەق، ڕێک هەموو گۆڕاوی یەکن
ڕەپی کردووە: ڕەقی کردووە
سێ ساڵی ڕەبەق: سێ ساڵی ڕێک
کێ دێت سەرێک لە زمانی کوردیی بدەین؟!
چونکە ئەو لە دۆڵێکە و ئێمەش لە دۆڵێکی تر![2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!