قڵفاوقوون زاراوەیەکی کوردییە بەمانای پێچەوانە. زیاتر بۆ گەیاندنی ئاستی هەڵەتێگەیشتن بەکار دەهێنرێت.
دەربڕینێکی تر بۆ ئەو زاراوەیە (لە قوونەوە حاڵی بوون)ە.
شێوازی بەکار هێنانیان لە ڕستەدا بەم شێوەیەیە:
- بەخوای قڵفاوقوون لێی تێگەیشتووی.
- کوڕە تۆ هەر لە قوونەوە لێی حاڵیت.
مەبەست ئەوەیە کە بڵێ تۆ نەک هەر لێی تێنەگەیشتووی بەڵکوو بە مێشکت هەر نەگەیشتووە.[1]