ڕێکخراوی ئاشتی سەوزی جیهانی لیستی پیسترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوه و هەردوو شاری #هەولێر# و بەغدایش لە لیستەکەدا بونیان هەیە.
ماڵپەڕی گرینپیس بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی ئەنجامی شیکارییەکی بێپێشینە بۆ ئه و داتا و زانیارییە نوێیانە کە لە مانگە دەستکردەکانەوە لە ماوەی نێوان 1ی حوزەیران و 31 ئابدا دەرچووە، لەڕێگەی ڕێژەی گازی زیانبەخشی دووەمی ئۆکسیدی نایترۆجینەوە لە هەوادا، ناوی هەشت شاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی وەک پیسترین شاری جیهان دەستنیشانکردووە.
لیستەکە 50 شاری لە سەرانسەری جیهان گرتووەتەوە له و ژمارەیەش هەشت شاریان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، کە پایتەختی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیماڕات و سعودیە و میسڕ و قەتەر پێکهاتوون.
ڕێکخراوەکە بونی بڕێکی زۆر نەوتی پیسی له و شارانە بەهۆکاری پیسبونی کەش و هەوای ئه و ناوجانە دیاریکردووە.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا گرینپیس کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنییە بەردینەکان ڕێژەی ئوتۆمبێلە کۆنەکان و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی یاخود ئەوانەی بە وزەی خۆر کار دەکەن بە چارەسەری پیسبوونی هەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکردووە.[1]
#09-01-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,186 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!