نووسەری فرەنسایی ئاندری ژید
شلێر ڕەشید لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردی وەریگێڕاوە
شلێر لە زمانی قەشەکەوە دەڵێت:یەکەم زەردەخەنەی جیرترۆد ئاسوودەی کردم و پاداشتی ماندووبوونەکانمی دایەوە. بەڵێ، ئەو زەردەخەنەیەی بۆ منی کرد، بەڕاستی هەڵهاتنی خۆر بوو. هەستم دەکرد زیاتر لێک نزیک دەبینەوە و ئەو دیوارە ئەستوورەی نێوانمان تەنک تر دەبێتەوە. پاش هەموو ئەوانە بە خۆمم وت ئەمە نیشانەی کۆتایی زستان و هاتنی بەهارە، ئەوەش لە سایەی کۆشش و کۆڵنەدانیەوە.
وە لە درێژەی باسکردنی ناوەرۆکی ڕۆمانەکەیدا دەڵێت:قەشە دین و ئیمان و خوای نامێنێ عاشقی کچە نابیناکە دەبێت، ئەگەر کچەکە کێشەی نابینایی هەیە قەشە کێشەی نەبوونی مۆراڵی هەیە. کاتێ جاک-ی کوڕی قەشە باسی خۆشەویستی و هاوسەرگیری خۆی و ژتخوت دەکات، باوکی زۆر توڕە دەبێت، دەڵێ نایەڵم ئەمە بەئەنجام بگات. بە خۆکوشتنی کچە نابیناکە کۆتایی دێت، دەبێتە قوربانیی کەسێکی دەروون نەخۆش.