بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەڤاڵی ئازیز و خۆشەویستمان (کاروان ڕۆستەم)ناسراوە بە هەڤاڵ هۆگر، بە ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوحی سپارد.
هەڤاڵ کاروان هەڤاڵێکی چالاک و فیداکارو قسەخۆش و خۆشەویست بوو، بەشێوەیەک تا دواڕادە گرێدراو بوو بە ڕێبازی شەهیدان و فکرو ئایدۆڵۆژیای ڕێبەر ئاپۆوە هەر لەبەر ئەمەش وەک تاکێکی وڵاتپارێز هەمیشە لە خزمەتی خاک و نیشتیمان و کۆمەڵگادا بوو، لەدەستدانی کۆست و خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ بنەماڵە و هەڤاڵانی، لێرەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و بنەماڵەو کەس و کارە وڵاتپارێزەکەی دەکەین و نزاکارین ئەمە دواناخۆشیمان بێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون.
ئەنجومەنی هەرێمی #گەرمیان#ی تەڤگەری ئازادی
#07-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,275 times