دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان تیراژی کتێب بەراورد بە 2017 زیادیکردووە و ژمارەی سپاردن دراوە بە زیاتر لە دوو هەزار کتێب.
سەرباز جەوهەر، جێگری بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی دووەم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2018دا کۆی گشتی ئه و کتێبانەی لە هەرێمی کوردستان ژمارەی سپاردنیان پێدراوە دوو هەزار و 328 کتێب بوون، بەجۆرێک #هەولێر# 960 و #سلێمانی# هەزار و 41 و #دهۆک# 327.
وتیشی: بەرارود بە ساڵی 2017 تیراژی کتێب ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە کە ئه و ساڵە دوو هەزارو 60 کتێب ژمارەی سپاردنیان پێرابوو کە هەولێر 765، سلێمانی هەزار و 40، دهۆک 255 بووە.
سەرباز جەوهەر ئاماژەی بەوەشکرد: هەرچەندە تائێستا ئاماری بوارەکانی کتێب لە ساڵی 2018 دیاری نەکراوە، بەڵام بواری ئایینی ڕووی لە کەمیکردووە کە ناگاتە ڕێژەی لە 10%ی ئه و کتێبانەی ژمارەی سپاردنیان پێدراوە، بەجۆرێک لە کۆی دوو هەزار و 328 کتێب 209 کتێبیان ئایینی بوون.[1]
#09-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,001
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!