دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
رێکخراوێکی ئەمریکی زیاتر لە 18 هەزار کتێبی بەخشیە #زانکۆی ڕاپەڕین#، بەرپرسێکی زانکۆکەش دەڵێت: ئەو کتێبانە ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە بەرەو پێشچوونی بواری زانستی زانکۆکە.
ئاراس ڕەمەزان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەرین بەدوارۆژی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڕێکخراوی پڕۆژەی کتێبی ئەمریکی زیاتر لە 18 هەزار کتێبی بە زمانی ئینگلیزی وەک دیاری پێشکەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین کردووە و ئەمڕۆش سەرجەم ئەو کتێبانە گەیشتونەتە کتێبخانەی زانکۆکە.
وتیشی: ئەو کتێبانە بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی زمانی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە بەخشراونەتە زانکۆکە، ناوەڕۆکی کتێبەکان هەمەجۆرن و زۆر بوار و سەرچاوەی زانستی گرنگیان لەخۆیانگرتووە.
باسی لەوەشکرد: لەمەودوا مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە دەتوانن سودێکی زۆر لە سەرچاوەی ئەو کتێبانە وەربگرن لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوە زانستیەکانیان.[1]
#08-01-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,622