فەوزی رەشید نامیق
لەساڵی 1930 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە و خوێندنی ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە، هەر لەسەرەتای تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵی کاری سیاسی بووە و لە بواری ئیداریشدا شارەزاییەکی باشی هەبووە بە شێوەیەک هاوڕێکانی له و بوارەدا پرس و رایان پێکردووە.
فەوزی رەشید نامیق بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بووە و پێش خانەنشینکردنیشی راوێژکاری ئیداری بووە لەئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی.
گرنگترین پلە وەزیفییەکانی بریتیبوون لە:
-لە ساڵی 1969 ئەندام ناوچەی سلێمانی بووە لە باڵی مەکتەبی سیاسی.
-دوای تێکچوونی رێکەوتننامەی ئازار لەساڵی 1974 بووە بە ئەندامی لقی 3ی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە سەنگاو دەاتریش بووە بەئەندامی مەکتەبی رێکخستن.
-دوای هەرەسی شۆڕش بۆ ماوەی 3 ساڵ دورخراوەتەوە بۆ شاری رومادی.
-پاش راپەڕینیش بووە بە راوێژکاری جەنابی
مام جەلالمام جەلال بۆ کاروباری حکومەت.
-لەساڵی 1994 ەوە ئەندامی مەڵبەندی
هەولێرهەولێر بووە.
نیوەڕۆی
07-01-201907-01-2019 لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
[1]