هەولێر.. ساڵی 2018، 31 کەس بە رووداوی خنکان گیانیانلەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی
هەولێرهەولێر ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2018 ی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ 7-1-2019، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەکی رۆژنامەنووسیدا، ئاماری کاروچالاکییەکانی لە ساڵی 2018 دا بڵاوکردەوە، کە به و پێیە لە 2018 دا لە شاری هەولێر هەزارو 768 رووداوی جۆراو جۆری ئاگرکەوتنەوه و رووداوی لافاو خنکان لە ئاوداو هەندێ رووداوی تر روویانداوە، کە تێیدا 46 کەس له و رووداوانەدا گیانیان لەدەستداوه و 143 کەسیش برینداربوون، له و ژمارەیەی کە گیانیان لەدەستداوە 31 حالًَەتیان بە خنکان بووە لە ئاودا، هەروەها 33 کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە لە خنکان رزگارکراون.
هەروەها وتیشی: هۆکاری رووداوەکان بەشێوەیەکی گشتی 734 رووداو بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویانداوە 110 رووداویان هۆکارەکەی غازبووە، 254 رووداویان کەمتەرخەمی بووە لەلایەن هاووڵاتییان خۆیانەوە، 73 رووداویش بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە بووە بە نەکوژاوەیی، هەندێکی تریان بە هۆکاری جۆراو جۆربووە.
[1]
07-01-201907-01-2019