📊 بابەت 376,040 | وێنە 59,741 | پەڕتووک PDF 11,160 | فایلی پەیوەندیدار 44,655 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,113
لەم کاتەدا 7 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 10-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
📝 نامەیەکی ئەحمەد هەردی بۆ ئازاد مستەفا 22-10-1988 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نامەیەکی ئەحمەد هەردی بۆ ئازاد مستەفا 22-10-1988


برای بەرێز و هاوبیری خۆشەویست کاک ئازاد !
لە پاش سڵاو و رێزێکی بێپایان، هیوام وایە هەمیشە لەوپەڕی لەشساغی و شادمانیدا بن.
برا گیان ! هەرچەندە تا ئێستا نامەکەتم پێنەگەیشتووە، بەڵام ناوەڕۆکەکانیم بیستووە. بۆیە گەڕانەوەی کاک <ئاری>م بە هەلزانی کە ئەم نامەیەت بۆ بنووسم.
1 گومانی تیا نییە کە بەڕێوەبردنی کاروباری برادەران بە درێژایی ئەم چەند ساڵە وە لە کەمترین باری ئیمکانیاتدا لە لایەن ئێوەوە کارێکی هێجگار بەجێ و شایانی سوپاسە. هەرچەندە لەوانەیە باری سەرنجی من دەربارەی هەندێک شت و لە هەندێک کاروباردا جیاواز بێ، بەڵام ئەم جیاوازییە ئەوە نییە کە ئەو راستییەی پێشەوە بشارێتەوە.
2 لەسەرەتای هاتنمدا کە من شارەزای چۆنێتی پەیوەندی نەبووم لەگەڵ ئێران دا و برادەرانیش بەو جۆرەی کە پێویست بوو تێیان نەگەیاندم. لەبەر ئەوە لە یەکەم دانیشتندا گەلێک پرسیاری ناخۆسیان لێکردم، کە من بەش بە حاڵی خۆم پێم ناخۆش بوو. بەڵام وەکو بۆیان باس کردووم ئێوە توانیوتانە ئەو کەلێنە پڕ بکەنەوە و وە تێیان بگەیەنن کە هیچ جۆرە ناکۆکییەک لە ئارادا نییە. ئەمەش لە خۆیدا کارێکی زۆر گرنگ و جێگای سوپاسە.
3 کاکی برا ! من ئێستا تەمەنم نزیکی حەفتا ساڵ دەبێ، جگە لەوەی کە زۆریش لەشساغ نیم، بگرە ئەتوانم بڵێم هەمیشە نەخۆشی وازم لێناهێنێ. بەڵام کاتێک کە برادەران روویان لێنام و باروحاڵی خۆیانیان تێگەیاندم بەرستم نەزانی دەست بە روویانەوە بنێم ئەگەرچی زۆریش بە سیحەتی خۆمدا راناپەرمووم، ئەویش لەبەرئەوەی ئەم رێبازە کوێر نەبێتەوە. (بە تایبەتی کە زانیم ئێوە نەخۆشی ناچاری کردوون کە لێیان دوور بکەونەوە). لەگەڵ ئەوەشدا هەر کاتێ پشت بەخودا ئێوە چاک بوونەوە، یا هیچ نەبێ توانیم چەند لاوێکی شایستە پەروەردە بکەم، ئەوسا من ئامادەم کە هەموو کاروبارێ بدەمە دەستیان و خۆم بکشێمەوە. وە ئەوەمە بەڵێنێکە لەگەڵ خۆمدا داومە چونکە من تازە بە تەمای هیچ نیم و تاقەت و توانای ئیشکردنیشم ئەوەندە نەماوە. خۆ ئەگەر خوای کرد و ئێوە چاکبوونەوە ئەوساش هەر حەقی خانەنشینیم هەیە، چونکە دڵنیام لەوەی کە ئێوە ئەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و لەبارتر کاروبار هەڵسووڕێنن.
4 وەکو زانیومە ئێوە <وەکو وەفدی بەرە> گەلێک هاتووچۆ و پەیوەندی و ئیشوکارتان کردووە، بەڵام ئێمە لێرە تەنها ئەوەندەی لێ دەزانین کە لە هەواڵی رادیۆ باس دەکرێت، یان برادەرانی لایەنەکانی تر بۆمانی دەگێڕنەوە. جا بۆیە تکام وایە لەم رووەوە (ئەگەر ئەکرێ بە درێژی) زانیاریمان بۆ بنێرە. هەروەها هەموو رووداو و شتێکی نوێ کە دێتە پێشەوە و پێویستە ئێمە بیزانین، تکایە بۆمانی بنووسن.
ئیتر خۆشیتان
هەر بژین بۆ براتان
ئەحمەد هەردیئەحمەد هەردی
22-10-198822-10-1988

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-10-1988
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 5 2019 4:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 5 2019 4:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 5 2019 4:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,270 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1101 KB Jan 5 2019 4:03PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نامەیەکی ئەحمەد هەردی بۆ ئازاد مستەفا 22-10-1988

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەیەکی ئازاد مستەفا بۆ ئەحمەد هەردی 03-09-1988
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-09-1988
2.👁️22-10-1988
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئازاد مستەفا
2.👁️ئەحمەد هەردی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,577 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574