مارگرێت بارزانی
(مارگرێت شەلۆ)
مارگرێت جۆرج بە:
(ئینگلیزی:Margaret George)
ئافرەتێکی ئاسووریی کورد بوو کە بە یەکەم ژنی پێشمەرگەی کورد ناوی لێدەبەن. مارگرێت لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە کاتێکدا کە کوردە موسوڵمانەکان پێشمەرگەبوونیان بۆ ژنان بە قەدەغە دەزانی چووە نێو هێزەکانی پێشمەرگەکانی مەلا مستەفای بارزانی و بە هۆی ئازایی و نەترسییەکەوە زۆر زوو بەناوبانگ بوو. بۆ ئەوەی کە وەک یەکەم ژن پێوەست بوو لە خۆشەویستی پێیان دەکووت بارزانی. وێنەکانی مارگرێت بۆ هاندانی کوردەکان، بە گشتی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا بڵاو کرایەوە. بەڵام لەساڵی 1969 لە گوندی قەڵاقومری لە بۆسەیەکدا بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا. لەدوای کوژرانی ئیتر لەنێو میدیاکانی کوردەکانەوە ناوی لێنەبرا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,593 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!