ماوەی چەند مانگێکە بەبەردەوامی لەدەوروبەری شاری #خانەقین# هێرشی تیرۆرستی و بۆمبی چێنراو بەهێزە ئەمنیەکان و هاووڵاتیاندا دەتەقێتەوە.
زاهد تاهر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دۆخی دەوروبەری شاری خانەقین مەترسیدارە، دەستێکی تیرۆرستی بوونی هەیە و چەندین کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراوە.
رونیشکردوەتەوە: بەپێی نوێترین زانیاریەکان زیاتر لە 72 بۆمبی چێنراو لە خانەقین و دەوروبەری تەقیونەتەوه و ژمارەیەک شەهیدو بریندار و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئه و ئەندامی ئەنجومەنەی پارێزگای دیالە، هاتنەوەی پێشمەرگه و زیاتر کاراکردنەوەی هێزەکانی بەچارەسەرێکی گونجاو دەزانێت بۆ ڕێگیریکردن له و کردەوە تیرۆرستیانە.[1]
#05-01-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,511