خانەقین.. زیاتر لە 70 بۆمبی چێنراو تەقیوەتەوە
ماوەی چەند مانگێکە بەبەردەوامی لەدەوروبەری شاری
خانەقینخانەقین هێرشی تیرۆرستی و بۆمبی چێنراو بەهێزە ئەمنیەکان و هاووڵاتیاندا دەتەقێتەوە.
زاهد تاهر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: دۆخی دەوروبەری شاری خانەقین مەترسیدارە، دەستێکی تیرۆرستی بوونی هەیە و چەندین کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراوە.
رونیشکردوەتەوە: بەپێی نوێترین زانیاریەکان زیاتر لە 72 بۆمبی چێنراو لە خانەقین و دەوروبەری تەقیونەتەوه و ژمارەیەک شەهیدو بریندار و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئه و ئەندامی ئەنجومەنەی پارێزگای دیالە، هاتنەوەی پێشمەرگه و زیاتر کاراکردنەوەی هێزەکانی بەچارەسەرێکی گونجاو دەزانێت بۆ رێگیریکردن له و کردەوە تیرۆرستیانە.
[1]
05-01-201905-01-2019