یەک لە ناوچەکانی شارۆچکەی #مەزرا#ی پاڕێزگای #خارپێت# - #ئەلعەزیز#ی باکووری کوردستانە. ناوی میرڤان لە ساڵی 1960 قەدەغەکراوە، میرڤان 112 کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەزراوە دوورە. ڕووبەرەکەی 257کم2، بەرزیی لەڕووی دەریاوە 1.100 مەترە.
زۆربەی زەوییەکەی دارستانە. دانیشتوانەکەی پشتیان بە ئاژەڵداری بەستووە بۆ ژیان. چەمێ بەرکلین و میرڤان لە هەروو دەڕژێنە ڕووباری دیجلەوە.
لەڕووی مێژووییەوە ناوەکەی لە ناوی چەمی میرڤانەوە هاتووە، لەسەر تۆماری عەرەبەکاندا بەناوی مەراڤین، لای فارسەکان بە میانڕوویان (مەیانێ- ناوی دوو ڕوویان- دوو ڕووباران) هاتووە.
مێژووناسان لەو باوەڕودا ناوەکەی وەک گوند لە ساڵی 1500 هەیە، ساڵی 1972 بووە بە شارەدێ، دواتر دەوڵەتی تورک کردوویەتییەوە بە هەرێم.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,902 gånger