شارۆچکەیەکی سەربە پاڕێزگای #خارپێت#-#ئەلعەزیز#ی باکووری کوردستانە.
ڕووبەری زەوییەکەی 1.195 کم2، دووری لە خارپێتەوە 38 کم و لە مەلەدیە 80کم.
باشوور و ڕۆژئاوای بەئاوی بەنداوی کاراکایا ئاوەدان کراوەتەوە.
سنوورەکەی: لە ڕۆژهەڵاتەوە دغێن ئەلعەزیز و شارۆچکەی سیورێجە، لە باکوورەوە شارۆچکەی کەبانێیە.
لەهەر چوارلاوە بە چیا دەورە دراوە. بەشێک لە چیاکانی دڕێژەی زنجیرە چیای تۆرسانە، بەرزترین چیاش دەورەی دابێت چیای هەسەنە کە بەرزی 2.110م.
ژمارەی دانیشتوانی لە نێوان 8000 - 9000 هەزار کەس دەبێت