بەرێز/ کاک #عیماد ئەحمەد#
بەناوی پەروەردگاری مەزنەوە..
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزت خاتوو(گەوهەر عەلی ئەکبەر) و خوشکی مامۆستا محسن عەلی ئەکبەر بەرپرسی مەڵبەندی #خانەقین#مان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتیی بەرینی شاد بکات، ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، دوایین کۆست و ناخۆشیتان بێت.
ٳنا لله وٳنا ٳلیە ڕاجعون
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#03-01-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,771