لە هەزار داواکراوی چەمچەماڵ 753 یان دەستگیرکراون
دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمڕۆ چوارشەممە (2)ی کانوونی دووەمی 2019 قائیمقامی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ و بەشێک لەفەرمانگە ئەمنییەکانی سنورەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی (2018)ی قەزاکەیان راگەیاند و تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە کۆی یەک هەزار و 23 داواکراو 753 یان دەستگیرکراون.
رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئامارەکانی بەشی پۆلیسی سنورەکەی بڵاوکردەوە و وتی ژمارەی ئه و تۆمەتبارانەی لەساڵی رابردوودا فەرمانی گرتنیان هەبووە بریتی بوو لە یەک هەزار و 23 کەس و لە ژمارەیەش 753 کەسیان دەستگیرکراون و 270 کەسیش لەوانە دەستگیرنەکراون.
ئەوەشی وت لەساڵی رابردوودا یەک هەزار و 741 رووداوی جۆراو جۆر روویانداوە، کە (18) حاڵەتیان کوشتن و 29 حاڵەتیشیان هەوڵی خۆکوشتن بووه و حەوت کەسیش خۆیان کوشتووە.
هاوکات عەمیدی مافپەروەر لوقمان حەسەن بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد کە لەئەمساڵدا بەهۆی روداوەکانی ئاگر کەوتنەوەوە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و تێکڕای زیانە ماددیەکانیش بە یەک ملیار و 720 هەزار دینار خەمڵێندراوە.
سەبارەت بە روداوەکانی هاتوچۆ لە سنوری قەزای چەمچەماڵ عەقید عومەر حەمەعەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی قەزاکە وتی لەساڵی رابردوودا 90 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوه و 122 کەسیش بریندار بوون.
هەر له و کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ئامارەکانی پۆلیسی دارستان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ئاشکرا کران.
رائید جەلیل عەلی بەرپرسی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ رایگەیاند لەساڵی رابردوودا مەفرەزەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر 15 چەکی تاپڕ و 7 کڵاشینکۆف و یەک ئامێری بیرهەڵکەندن و 2 مۆلیدەی کارەبایی و 2 مشاری کارەبایی لەگەڵ یەک ئۆتۆمبێلی بەرهەڵگر
ئاماژەی بەوەشدا کە دەستیانگرتووە بەسەر 22 قەفەسی باڵندە و 18 داوی راوکردن و 48 باڵندەی جۆراوجۆریشیان ئازادکردووە.
هاوکات رائیدی یاسایی هێمن عەلی بەرپرسی نووسینگەی چەمچەماڵی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان رایگەیاند لە ساڵی 2018 نووسینگەکەیان 267 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکردووە، له و ژمارەیەش 175 حاڵەتیان دژی ژنان بووە و 76 حاڵەتیش خێزانی بووە.
[1]
02-01-201902-01-2019 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)