دانەغاز؛ هیچ شایستەیەکی داراییمان لای حکومەتی هەرێم نەماوە
📊 ئامار و راپرسی
کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرايدەکات: بڕی 324 ملیۆن دۆلاری لە میسر و هەرێمی کوردستان و ئیمارەی شاریقە بەرامبەر کارەکانی وەرگرتووە و ئەوەش یارمەتيدەر دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی پلانەکانی بۆ فراوانکردنی کارەکانی.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە سایتی فەرمی کۆمپانیای دانەغاز بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندوە: بەنیازن سێ ساڵی داهاتوودا قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرهەمهێنانی لە شلە نەوتییە چڕەکان بۆ 10 بۆ 12 هەزار بەرمیل زیادبکەن.
دەشڵێت: کۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم لە مانگی رابردووا 322 ملیۆن دۆلار (1.18 ملیار درهەمی ئیماراتی) وەرگرتووە کە پشکی دانەغاز تیایدا 113 ملیۆن دۆلار بووە، هیچ شایستەیەکی دارایشی لای حکومەتی هەرێم نەماوە، بەرێکوپێکی هەمووی وەرگرتووە.
هاوکات پاتریک ئاڵمان وارد، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە: وەرگرتنی شایستەی دارایی کۆمپانیاکەیان دەستکەوتێکی گەورەیە و کاردەکاتەسەر فراوانکردنی کار و چالاکییەکانیان. لە هەرێمی کوردستانیش وەرگرتنی شایستەی دارایی مانگانە بەبێ دواکەوتن وادەکات متمانەیان بەخۆیان زیاتربێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە داهاتوودا.
پێشتر کۆمپانیاکە رایگەیاند: بەهۆی فراوانکردن و گەشەپێدانی چالاکییەکیان و تەواوکردنی هەڵکەندنی بیری بەلسەم/ 8 کۆی بەرهەمهێنانی نەوت هاوشان بۆ 70 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە، لەکاتێکدا لەسەرەتای ئەمساڵدا 62 هەزار بەرمیل بووە.
لەراگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە: کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم لە ئێستادا سەرقاڵی لێدانی چەند بیرێکە لە هەردوو کێڵگەی (خۆرمۆر و
چەمچەماڵچەمچەماڵ) و هەرروەها بەنیازە کۆمەڵێک پلانی فراوانکردن جێبەجێ بکات بەمەبەستی زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، هەروەها تا سێ ساڵی داهاتوو قەبارەی بەرهەمهێنانی شلە نەوتییە چڕەکان 10 بۆ 12 هەزار بەرمیل نەوت.
[1]
02-01-201902-01-2019