سلێمانی.. لە 2018دا زیاتر لە 200 کەس بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانیسلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی لە ساڵی 2018 دا ئاشکراکرد، کە ساڵی رابردودا لەسنووری پارێزگای سلێمانی، هەزارو 11 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە 224 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوه و 3هەزارو 489 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ 2-1-2018، رائید کاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە ساڵی 2018 دا ئاشکراکردو رایگەیاند: لە ساڵی 2018 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەزارو 11 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە زۆربەیان رووداوی پێکدادان بووە کە 586 رووداوی پێکدادان بووه و 171 یان رووداوی زیان گەیاندن بووه و 164 رووداوی وەرگەڕان بووە، 70 رووداوی کردن بەژێرەوەبووە واتە (لێدانی کەس)، 13 رووداوی هەڵدێران بووە سوتان 7 رووداوبووە.
راشیگەیاند: 1564 ئۆتۆمبێل بەرشداربوون لە رووداوەکانی هاتوچۆدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کە زۆربەیان ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە 819 ئۆتۆمبێل تایبەت بووە 355 ئۆتۆمبێلیان بارهەڵگربوون 239 ئۆتۆمبێلی کرێ بووە 112 سوار رەوی ماتۆڕسکیل بووە 32 ئۆتۆمبێلی حکومی بووە 7 ئۆتۆمبێلیان بیانی بوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی: هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە پشکنینیان بۆ کراوە بەم شێوەیە بووە، کە هۆکاری پلەیەک تیژڕەوی بووە کە لە کۆی هەزارو 11 رووداوە 382 رووداویان بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراوەوە بووە، 140 رووداویان بەهۆی بێ ئاگاییەوە بووە 84 رووداو بەهۆی مەینۆشی و هۆکاری تری لاوەکییەوە بووە 46 رووداو بەهۆی ساید گۆڕین و رەوتی رێگاوبانەوە بووە 36 رووداو کەمتەرخەمی کەسی شۆفێربووه و هەندێکی تریش بەهۆی مەرجی توندو تۆڵی و هەندێ هۆکاری ترەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2018 دا 224 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە کە 195 کەسیان راستەوخۆ لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە 29 کەسی تریان دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە دواتر گیانی لەدەستداوە زۆربەی ئەوانەی کە بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێربوون، وتیشی: 3هەزارو 489 کەسیش برینداربوون، هەروەها وتی: لە ساڵی 2018 دا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی 43 هەزارو 639 سوار ره و بۆ یەکەمجار تۆمارکراون کە زۆربەیان لە ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە، هەروەها لە ساڵی 2018 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 17 هەزارو 288 مۆڵەتی تایبەتی و گشتی بۆ هاووڵاتییان دەرکراوە.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە ساڵی رابردودا چەندین پڕۆژە گرنگی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە.
[1]
02-01-201902-01-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!