بە هەزاران کەس پێشوازیان لە 21 کوردە ئێزدییە ڕزگار کراوەکە کرد
باکووری کوردستان
- بنەماڵەی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
[1]
باشووری کوردستان
- هاوڵاتیانی ئێزدی کە لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدەەوە لەدەستی چەتەکانی
داعشداعش ئازادکرابوون، ئەمڕۆ لەلایەن ماڵی ئێزدیانی هەرێمی جزیرەوە بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی قەسەدە ڕادەستی خۆبەڕێوەبەری شەنگال کران، ئەو ئێزدیانەی ئەمڕۆ دەربازی شەنگال بوون، سێ ژن و 18 منداڵن.
[5]
- لەئەنجامی بۆردومانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەرسنوور، دارستان، باخ ومەزرای هاووڵاتیانی گوندی خەلیفان-ی برادۆست ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆری لەهاووڵاتیان دا.
[3]
- کچێکی تەمەن 29 ساڵ بە ناوی (ک.ن.م) بە دەستی براکەی لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ کوژرا.
[4]
- یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی فڕاکسیۆنی یەکێتی بەڕێوەچوو.
[1]
- بەهۆی ئه و شەپۆلە بەفربارینەی کە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ، رێگای زینی وەرتێ داخرا کە هەرسێ قەزاکانی
سۆرانسۆران،
رواندزرواندز و
رانیەرانیە بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
[2]
- کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئه و شەپۆلەی باران و بەفرەی دوو رۆژە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆ-وە کۆتایی پێدیت.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان