100 رۆژ مانگرتن، 20 ساڵ زیندانی
باکووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهۆی بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکییەکانیان، رێگەیان بەرێپێوانی ئەندامان و لایەنگرانی
هەدەپەهەدەپە لە چەند شارێکی باکووری کوردستان نەدا.
[1]
هاوسەرۆکی هەدەپە لە جۆلەمێرگ زیندانی کرا
- محەمەد ئۆجالان برای
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوی بنەماڵی ئۆجالان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد. بەڵام ئەمجارەش داواکەیان لەلایەن تورکەکانەوە رەدکرایەوە
[4]
- کاندیدی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بۆ هاوسەرۆکایەتیی شارەوانیی
ئاگریئاگری یەلیز قەرەئەسلان زیندانی کرا.
[4]
- هاوسەرۆکی هەدەپە لە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ سینان کایا بە بیانووی ئەوەی بەشداری کردووە لە چالاکییەک بۆ پشتگیری لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن، زیندانی کرا.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە چوارچێوەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران و گربوونەوەی ناڕەزایی ماموستایان، چەندین کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
[2]
چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە
- موختار ئەسەدی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لە بەرانبەر ماڵەکەیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
[3]
- لە بیستەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی 15ی شوباتی 1999ی دژ بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، زیندانییانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی ئێران دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
[4]
- بەرپرسانی خۆجێی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن بڕیاری قەدەغەکردنی کاری
کۆڵبەرکۆڵبەری هەڵبوەشێنێتەوە و رێگە بە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بدرێت لە رێڕەوە رێگەپێدراوەکانەوە کەلوپەل بگوازنەوە.
[5]
باشووری کوردستان
- لە
سلێمانیسلێمانی، هەریەکە لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-
ڕژاکڕژاک و
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، گردبوونەوەیەکیان بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی ساڵی 1999 ئەنجامدا.
[4]
- کۆمیتەی ئامادەکاریی چالاکییەکانی 15ی شوبات، لە شاری
هەولێرهەولێر خۆپیشاندانێکیان ئەنجام داو چوونە بەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان.
[2]
- بەرپرسی رێکخراوی بەدر لقی باکوور رایگەیاند، ئەمریکا هێزی سەربازی نوێی رەوانەی سەربازگەی K1 لە پارێزگای
کەرکوککەرکوک کردووە، داواشی لە حکومەت کرد پرسی ئەو هێزانە ئاشکرابکات و هۆکاری بوونیان لەکەرکوک رابگەیەنێت.
[5]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، بۆ پشتگیری لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی
شێلادزێشێلادزێ و سنوری بادینان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە
ڕانیەڕانیە ئەنجامدا.
[2]
- پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە کەسیان بە پاکێجی ئەوی تریان رازی نەبوون.
[1]
- ئەمڕۆ گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی دۆسیەی گیراوانی
شیلادزێشیلادزێ و گیراوانی
دهۆکدهۆک، لێدوانێکی نوسراویان لەسەر گیراوانی بادینان بڵاوکردەوە. پارێزەرانی خۆبەخشی دۆسیەی گیراوانی خۆپیشاندانی شیلادزێ و گیراوانی دهۆک لە لێدوانەکەدا دەڵێن: ماوەی 48 کاتژمێرە
شێروان شێروانیشێروان شێروانی لە زیندانی زرکا لەلایەن هیزێکی چەکداری نەناسراوەوە، بە بێ بڕیار و ئاگاداری دادگا گواستراوەتەوە بۆ شوێنکی نادیار، کە یەکێک بوو لەو 18 گیراوەی بە ماددەی 156 یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار کراون.
[2]
- هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران راگیرا ئەوەش بە بڕیارێکی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم.
[6]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە، ڕێگەی نێوان
سۆرانسۆران،
رواندزرواندز و
چۆمانچۆمان-ڕانیە لە دیوی سنووری شارەدێی
وەرتێوەرتێ داخراوە.
[6]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە، سبەی شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
پێنجوێنپێنجوێن کرایە پشوو.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ کۆنفڕانسی (چارەسەریی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوین؛ تێڕوانینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان) لە ئەنجومەنی لۆردان-ی بەریتانیا دەستی پێکرد. ماوریس گلاسمان ئەندامی ئەنجومەنەکە لە لیستی پارتیی کرێکاران میوانداری کۆنفڕانسەکەی کردووە و بە پشتگیریی سەندیکاکانی بەریتانیا کە ملیۆنان ئەندامیان هەیە، هەروەها ناوەندەکانی گەلی کورد له و وەڵاتە بەڕێوەدەچێت.
[4]
- پۆلیسی بەریتانیا هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی درێژمەودای هەرێمی وێڵز کە بەمەبەستی ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی 15ی شوباتی 1999ی دژ بە ئۆجالان و گۆشەگیری، بەڕێوەدەچوو.
[4]