بەشداربووانی پڕۆژەی گوندى كۆرى له ههولێر گردبوونهوهیان له بهردهم ئه...
باکووری کوردستان
- زیندانیی کورد
محەمەد گۆکمحەمەد گۆک (62 ساڵان) لە زیندانی پیتی (ت)ی دەوڵەتی تورک لە تەرسووس، بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.
[2]
-
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (
کەجەدەکەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) کە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ماوەی 98 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ باری تەندرووستی زیاتر تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
[2]
لەیلا گیوڤەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
- لەیلا گوڤەن لە نەخۆشخانە ڕەتیکردەوە چارەسەری بۆ بکرێت، بۆیە برایەوە ماڵەکەی و بەردەوامە لە چالاکیی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.
[6]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری چەولیک هەڵیکوتایەسەر ماڵی هاووڵاتیان وبەربژێری ئەنجوومەنی شارەوانی
هەدەپەهەدەپە محمەد باخچادوورمووش و چەندین کەسی تری دەستگیرکرد.
[2]
- ئۆرهان دەمیر ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپەی شاری
وانوان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمەڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.
[2]
- لە شاری مەڵەتیی باکووری کوردستان و شارەکانی ئیستەنبووڵ و کۆجائەلیی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا 25 کەس دەستگیر کران.
[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی بازید-ی ئاگری هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 8 کەس دەستگیر کران، لەنێویاندا منداڵێک و دایکێکی خاوەن کۆرپەیەکی 6 مانگی هەن. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی م.س-ی 17 ساڵان، دەرگەیان شکاند و کاتێک زانیان ناوبراو لە ماڵ نییە، چەکیان لە باوکی ڕاکێشا و پێیان گوت دەبێت بانگی م.س بکات کە بگەڕێتەوە ماڵەوە. پۆلیس فشاریان خستە سەر ماڵەکە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد. 3 ڕۆژ پێشتریش پۆلیس چووبوویە ماڵەکە و پێیان گوتبوون: (هەواڵمان پێگەیشتووە کە دز هاتوونە ماڵەکەتان). خاوەنی ماڵەکە گوتبوویان ئەوە ڕاست نییە، دواتر پۆلیس ڕۆیشتبوون. م.س-ی 17 ساڵان بەر لە 4 ساڵ بەهۆی بڵاوەکراوەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو، بڕیارە سبەینێ ببرێتە دادگە. ڕاگەیەنرا هەر 8 کەسەکە کە دەستگیر کرابوون گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
[2]
باشووری کوردستان
- بەشداربووی پڕۆژەی گوندی کۆری لە شاری
هەولێرهەولێر بۆ جاری سێیەم گردبوونەوەیان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا. ئەوان وەک سێ هەزار و 786 خێزان، ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکەن خانووەکانیان رادەستبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە تەواونەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆی ئه و پارانەی لەسەرجەم بەشداربووانی ئەم پرۆژەیە وەرگیراوە گەیشتووەتە 28 ملیۆن دۆلار.
[1]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: ئازادی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان
- تەرمی شوانێک بەناوی محەمەد کەریم حەمەجان تەمەن 35 ساڵان لە شارەدێی
ناڵپارێزناڵپارێز لە سنووری
پێنجوێنپێنجوێن بەخنکاوی دۆزرایەوە.
[3]
- مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) کاندیدی پۆستی وەزبری داد لە حکومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانکرد بەکاندیدکردنی (
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەمسمکۆ ئەسعەد ئەدهەم) راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی چەکیان لە ماڵەوە هەیە، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن و چەکەکانیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە هەرکەسێک چەکەکەی تۆمار نەکردبێت و دەست بەسەر چەکەکەیدا بگیرێت، رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسا سزا دەدەرێت.
[4]
- لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی
سۆرانسۆران کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نایلۆن سوتا و بەوهۆیەوە دوو کرێکاری کارگەکە بەسەختی برینداربوون.
[1]
- ئەمشه و لەسەر رێگەی ئیمام وەیس لەسنوری شارەبان بەره و ناوچەکانی سەعدیە و
خانەقینخانەقین داعشداعش پەلاماری هێزەکانی پۆلیسدا. پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک و چەتەکانی کە کانتۆنی
عەفرینعەفرینیان داگیرکردووە، ئەمشه و بۆمبارانی گوندی برج قاس-یان کرد لە ناوچەی شێراوا-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری زاهیدان هێرشێکی خۆکوژی کرایەسەر پاسێکی
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران و 40 پاسدار کوژران و برینداربوون.
[5]
-
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
[1]
- لە شاری ئیستانبوول پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕۆژنامەوان مەلەک جیهان و چەندین کەسی تری دەستگیرکران.
[2]
- لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە بڕیارە ڕێکارەکانی جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکات، بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی باڵای زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان دەستی بە کارەکانی کرد.
[6]