لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-02-2019
باکووری کوردستان
- سەربازانی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی مسرجێ لە پارێزگای
سێرتسێرت 13 کەسیان دەستگیرکرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
مەسعود شەمس نژادمەسعود شەمس نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری
ورمێورمێ بە تۆمەتی پرۆپاگاندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە لایەن لقی 3ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارە بە 6 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەحەمەد سەلیمی تەمەن 31 ساڵ، کوڕی جەلال، لە بەخشی سیروان سەر بە شاری
سنەسنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
[5]
باشووری کوردستان
- جارێکی دیکە بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ساڵی (2015-2016) خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و رێگەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان لە
هەولێرهەولێر داخست.
[1]
وێنەی رۆژ: 11-02-2019، شاخەوانی سۆران و کەرکوک لەسەر چیای حەسەن بەگ
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەرم لە نزیک شەقامی پشتێنەیی
کەلارکەلار دۆزراونەتەوە کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و پێدەچێت بەهۆی غازەوە خنکابن.
[3] ئەو دوو کەسە کرێکار بوون و ناویان 'موسا سەبری منجی، جودی فارس سەبری-یە'، و دانیشتوی کامپی ئاوارەکانی شارەدێی
عەربەتعەربەتی سەربە پارێزگای
سلێمانیسلێمانیین.
[4]
- بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان لیژنەکانی وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگەدا هەیە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگە لەسەر رێگەی
کفریکفری نزیکەی 7 کیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە بۆ ناو دوو رەبیەی پێشووی خۆیان (پێش
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەر) لەنزیک گوندی قۆری چای.
[1]
- ئەمڕۆ لە کاتژمێر 07:30ی بەیانیدا لە لێلیکانی ناوچەی
برادۆستبرادۆست لە باشووری کوردستان شەڕ لە نێوان هێزەکانی گەریلای
پەکەکەپەکەکە و سەربازانی سوپای تورکدا روویدا.
[2]
- شەوی ڕابردوو خانووی دوو خانووی دوو خێزانی کورد لە گوندی دارا-ی سنوری شارۆچکەی
خانەقینخانەقینی پارێزگای دیالە لەلایەن داعشەوە سوتێندرا.
[4]
- لە
کەرکوککەرکوک لە گەڕەکی شوراوی یەک، نارنجۆکێک خرایە ماڵی موقەدەم فەرهاد مەحمود، کە بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادییە، جگە لە زیانی ماددیی، زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) بە ئامادەبوونی
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان و
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرەڕای ڕێگریی پۆلیسی تورکیا، لە مەیدانی تەقسیم-ی ئیستەنبووڵ دژی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی خۆپیشاندانیان کرد.
[2]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-02-2019
- سەرۆکی ئەمریکا دووبارە دڵنیاییدا لەوەی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا 100%ی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکەنەوە کە
داعشداعش گرتبووی و دەستدەگرن بەسەر هەموو ئەو دەستکەوتانەی هەیانبووە لە سوریا.
[1]
- لە ناوچەی چەکمەکۆی ئیستەنبووڵ کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا کەوتە خوارەوە. پارێزگاری ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند 4 سەرباز مردوون.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان