لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 08-02-2019
باکووری کوردستان
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی
ئامەدئامەد کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان سازکرد و راپۆرتی بەشی دادپزیشکی ئەنستیتۆی لەندەن لەبارەی کەیسی کوژرانی
تاهیر ئەڵچیتاهیر ئەڵچییان بڵاوکردەوە کە دوای تێپەڕبوونی 36 مانگ بەسەر ئەم کەیسەدا هێشتا بکوژانیان ئاشکرا نەکراون. لە راپۆرتەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد رایانگەیاند، بەپشتبەستن بەگرتە ڤیدیۆییەکان، وێنە گیراوەکان، دەنگە تۆمارکراوەکان، راپۆرتی دەرخستنی راستییەکان، گوتەی شایەتحاڵەکان، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ئەنجامی تەقەکردنی سێ پۆلیس، تاهیر ئەڵچی کوژراوە.
[2]
- سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردن بەسەر
گولسەر یڵدرمگولسەر یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)دا سەپێنرا.
[4]
- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بە ناوی باسری کارتال لە ناوچەی کەپەزێی سەر بە شاری ئەنتالیا بەهۆی بڵاوکراوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیندانی کرا.
[4]
- بەفربارین رێگای 254 ناوچەی نیشتەجێبوونی لە هەردوو پارێزگای
وانوان و مووش داخستووە. سەرۆکایەتی شارەوانی وانیش رایگەیاند کە لە سەرتاسەری پارێزگاکە، رێگای چوار ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
[2]
باشووری کوردستان
- سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران، ئاشکرایکردوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 02:00 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلەی رێختەر شارۆچکەی
کفریکفری هەژاندوە. رونیشکراوەتەوە: بومەلەرزەکە لەقوڵای 13 کیلۆمەتر لە ناخی زەوییەوە بووە. هاوکات بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر شارۆچکەی
کەلارکەلار و شارەدێیەکانی سەرقەڵا و رزگاری هەبووه و هەستی پێکراوە.
[1]
بڵاوکردنەوەی 2 پەڕتووکی نوێی بەختیار عەلی
- بەبڕیاری دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، خاڵە گومرگییەکانی فایدە و شێراوە و لەیلان هەڵگیران و داوا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پابەندی بڕیارەکان بن.
[2]
- لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی
عەربەتعەربەت-
سلێمانیسلێمانی، چور کەس گیانیان لەدەستدا.
[3]
- لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری
سۆرانسۆران پیشانگایەکی شێوەکاری لە ژێر ناونیشانی (نەوای خەرەند) نمایشکرا.
[3]
- پۆلیسی هاتوچۆی
گەرمیانگەرمیان رایگەیاندوە، بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لەپردی قەڵاتوپزان رووشاوە و مەترسی لەسەر پردەکە دروست کردوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەمشه و بۆمبارانی گوندی برجقووس-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی
عەفرینعەفرین-یان کردووە. هێزە داگیرکەرەکان بە تۆپهاوێژ هێرشەکەیان ئەنجام داوە و تۆپبارانی گوندەکەیان کردووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لەسەر زاریی بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا-وە وردەکاری نوێی پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تا کۆتای مانگی نیسانی ئەمساڵ تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنەوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان