لەساڵی 2018 دا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شاروچکەی #سۆران# 184 کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، زۆرترین ڕووداوەکانیش لەسەر یەک ڕێگا ڕوویانداوە.
ئەمڕۆ لە بینای بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی 2018 ی ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕائید دلاوەر لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران وتی لە ساڵی 2018 لە سنوری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران 116 ڕوداوی جۆراوجۆری هاتووچۆ ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە 184 کەس بوونەتە قوربانی بەجۆرێک 28 کەس گیانی لە دەستداوە و 156 کەسیش بە شێوەی جۆراوجۆر بریندار بووە.
وتەبێژی هاتووچۆی سۆران ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر ڕێگای هاملتۆن بووە کە بەداخەوە زۆرترین ڕووداوەکانیش لە ئەنجامی خێرایی لێخورینی ئۆتۆمبێل بووە.[1]
#02-01-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,470
Ваше мнение о предмете!