پیتی ساکن (نەبزوێن)
وەک:
مْردْن، بْزْن، سْروە. [1]
بزرۆکە (بە عەرەبی: کسرة مختلسة) هەشتەمین پیتەبزوێنی زمانی کوردییە کە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی i هێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی بە نووسینی ئارامیدا نابینرێت و بزرە، بۆیە ناونراوە بزرۆکە. هەندێ لەو وشانەی کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێت، وەکوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، بەڵام لە ڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە.
نموونە
بردن birdin
من min
ژن jin
چل çil
مردن mirdin
بزن bizin
خستن xistin
وشەی مشک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) دەوترێت، بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی ئارامیدا هەر بە یەک شێواز دەنووسرێت: مشک. کەوابێت هەشتەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی عەرەبی یان ئارامی نانووسرێت و بزرە.
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 788