پرسە نامەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ...
پرسە نامەی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوايی نوسەر و ڕۆژنامەنووس و روناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم)
دەقی پرسە نامەکە..
یادت بەخێرو ڕۆحت شاد...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، نوسەر و ڕۆژنامەنووس و روناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) م پێگەیشت زۆر نیگەران و دڵتەنگی کردم، خەمگینم بۆ لەدەست دانی ئەم نوسەرە گەورەیە، بۆیە لەناخی دڵەوە هاوخەمی خۆم بۆ کەسووکاری مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) و هەڤاڵانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕۆژنامەنووسان و روناکبیرابی کورد رادەگەیەنم.
مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) یەک لەو کەسایەتییە مێژووییانەی گەلەکەمان بوو، کە کاریگەری نەک هەر لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش وەک نوسەر و رۆژنامەنوس و رەخنەگرێکی ئەدەبی کاریگەری خۆی هەبووە، هاوکات مامۆستای کۆچکردوو لە بواری میدیای کوردی خەرمانێککاری بەپێزی بۆ جێهێشتین و لەو بوارەش گەلێک خزمەتی کرد کە بۆ مێژووی راگەیاندنی کوردی هەمیشە جێ پەنجەی بەدیاری کراوی دەمێنێتەوە.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە سەرباری ئەرکە پیشەییەکەی لە بواری حزبیش مامۆستا مستەفا یاریدە دەری لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، رۆڵی گرنگی لە پێشکەوتنی بواری راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گێڕاوە، ئەمڕۆش بەداخەوە بوینە گەواهیدەری کۆچی مامۆستا و هەڤاڵێکی دڵسۆزی یەکێتییەکەی مام کە هاوڕێ و هەڤاڵێکی ئازیزی مامی گەورەش بوو.
دووبارە هاوخەمی خۆم رادەگەیەنم و ئومێدەوارم دواین ناخۆشی خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم و ڕاگەیاندنی کوردی و یەکێتی بێت.
داواکارم لە کردگاری مەزن رۆحی مامۆستای نەمر، بەبەهەشتی هەمیشەیی خۆی بسپێرێت.
لەکۆتاییدا داوای لێبوردن ئەکەم لەخانەوادەی بەڕێزی مامۆستا، کەبەهۆی کارێکی تایبەت لەدەرەوەی ووڵاتم نەمتوانی لەمەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەیدا لەگەڵتان بەشداربم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
16-12-2018
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!