دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەسەرەتای وەرزی بارانبارینەوە ئەمساڵ سەرجەم بەنداوە بچووکەکان پڕ ئاو بوون.
ئەکرەم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە دواڕۆژی وت: تاوەکو ئێستا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان 270 سانتیم بەرز بۆتەوە و لە بەنداوی #دەربەندیخان#یش 235 سانتیم ئاو بەرز بۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 820 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە بەجۆریک لە بەنداوی دوکان 500 ملیۆن و لە بەنداوی دەربەندیخانیش 320 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە، بەڵام بەهۆی تەکنیکییەوە ناتوانرێت لە بەنداوی دەربەندیخان لەوە زیاتر ئاو گلبدرێتەوە و لە ئێستادا ئه و بڕە ئاوەی زیادە بەردەدرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی گەورەی ئاودێرییەوە لە هەرێمی کوردستان ئاوی بەنداوەکانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و باشوری عیراق دەڕوات.
لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی گەورە و بچووک و مامناوەند هەیە و ژمارەیەک بەنداوی دیکەش لە لە قۆناغی دیزاینکردندان و بەشێکی دیکەشیان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تائێستا تەواو نەکراون.[1]
#19-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,279 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!