پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,040
Kuvat 106,411
Kirjat 19,244
Liittyvät tiedostot 96,889
Video 1,377
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕوسنێفت پەیوەندیی نێوان کوردستان و تورکیا ئاڵۆز دەکات
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕوسنێفت پەیوەندیی نێوان کوردستان و تورکیا ئاڵۆز دەکات
Tilastot ja selvitykset

ڕوسنێفت پەیوەندیی نێوان کوردستان و تورکیا ئاڵۆز دەکات
Tilastot ja selvitykset

تورکیا ڕۆڵێکی چەندلایەنەی لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە، لەوانەش پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان. گۆڤاری وەرزیی (سیاسەتی تورکیا) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕۆڵی ئەنقەرە بەهۆی سیاسەتەکانی تورکیا لەدوای گشتپرسیی سەربەخۆیی و بەشداریی کارای ڕوسنێفت لە کەرتی غازی هەرێمی کوردستان، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
سێگۆشەی ئاڵۆزی تورکیا - عێراق - کوردستان
جۆن ڕۆبێرتس، ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە و شارەزای کاروباری ئۆڕاسیا لە ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیکی ئەمریکی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە: لەڕووی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، گەورەترین ئاکامی گشتپرسییەکە ئەوە بوو ژمارەیەک ڕێککەوتنی بێ وێنەی بە تەواوەتی هەڵپەسارد کە لە تشرینی دووەمی 2013دا لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیادا واژۆکرابوون.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان #هەولێر# و ئەنقەرە بریتی بوون لە پشتگیری لە هەولێر بۆ ئەوەی نەوتەکەی لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی #کەرکووک# - جەیهانەوە هەناردە بکات. بەشداری کۆمپانیای وزەی تورکیا لە 13 کێڵگەی نەوتی کوردستان، دروستکردنی بۆڕییەکی نەوت کە بتوانێ ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بە هەرێمی کوردستاندا ڕەوانەی بەندەری جەیهان بکات و بنیاتنانی ژێرخانی بۆڕی غازی سروشتی کە ساڵانە توانای هەناردەکردنی 20 ملیار مەتر سێجای هەبێ.
بە بۆچوونی ڕۆبێرتس: لەلایەنی تەکنیکییەوە ئاسانترین ڕێگە بەکارهێنانی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانە (بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرەو بەندەری جەیهان)، بەڵام بۆ ئەوە دەبێ بەربەستە سەرەکییەکان لابدرێن، لەوانەش کێشەی بەغدا و هەولێر لەسەر دابەشکردنی داهاتی فیدراڵی و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت.
کێشەکانی پاش گشتپرسی
لە مانگی ئەیلولی 2017دا کە گشتپرسیی تێدا بەڕێوەچوو، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ جەیهان گەیشتبووە 609 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. مانگێک دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەرە تورکییەکە بۆ 246 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی. لە چارەکی یەکەمی 2018دا ئەو ژمارەیە بۆ 316 هەزار بەرمیل و لە تشرینی دووەمیش بۆ 400 هەزار بەرمیل بەرزبووەوە.
ڕووداوەکانی پاش گشتپرسی کاریگەری گەورەیان لەسەر داهاتی نەوتیش دانا. لە نیوەی یەکەمی 2017، داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ‌ ملیار و 328 ملیۆن دۆلار بوو، لە نیوەی دووەمی هەمان ساڵ یەک ملیار 999 ملیۆن دۆلار بوو. ئەو ژمارەیە لە نیوەی یەکەمی 2018 بۆ 648 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار دابەزی.
لە دوای گشتپرسییەکەی 25 ی ئەیلولی 2017، حکومەتی تورکیا سنوورەکانی دانەخست و هەناردەی نەوتی کوردستانیش لە ڕێگەی بۆڕییە نەوتییەکەی نێوان کوردستان و جەیهان بەردەوام بوو. #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژێک دوای گشتپرسییەکەی کوردستان هۆشداری دا کە ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی ڕابگەیەنێ بۆڕییە نەوتەکە دەگرنەوە و ئابڵوقەی ئابووری و بازرگانی دەخەنە سەر کوردستان.
بەبۆچوونی لێکۆڵەرە بەریتانییەکە، بۆ پاراستنی دڵنیایی وەبەرهێنەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ لەسەر سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت، واتە بیرکردنەوە لە سەربەخۆیی لە درێژخایەندا، بێ ئەوەی لە کورتماوەدا هیچ هەنگاوێکی بۆ بنێن. لە کاتێکدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئێستا و بۆ ماوەیەکیش لە داهاتوودا :حکومەتی تورکیا بۆ پرسەکانی پەیوەندیدار بە وزە زیاتر مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکات نەک هەولێر.
ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی حکومەتی تورکیا کاریگەری لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە لە بواری غازی سروشتیدا دەبێ، لە کاتێکدا بڕیار بوو کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجیی تورکی لە ساڵی 2018 بۆ 2019 ساڵانە 10 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەم بهێنێ و لە ساڵی 2020 بۆ 20 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا بەرزی بکاتەوە، بەڵام پێشکەوتنەکان لەو بوارەدا خاوتر بوون لەوەی کە چاوەڕێ دەکران.
رۆڵی ڕوسنێفت
لە نزیک دوو ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای حکومیی ڕوسنێفت پێگەی گەورەترین ئەکتەری کەرتی غازی کوردستانی لە گەنەڵ وەرگرتووە، بە جۆرێک ڕۆبێرتس پێیوایە لە جێی خۆیەتی بڵێین ئێستا ڕوسنێفت گرنگترین ئەکتەری پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غازی کوردستانە.
هەنگاوە کردارییەکانی هەولێر و کۆمپانیا حکومییەکەی ڕووسیا لە شوباتی 2017 وە دەستیپێکرد، کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕوسنێفت ڕێککەوتنی هاوکارییان لە بواری پەرەپێدانی کێڵگەکان، گەورەکردنی ژێرخانی بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی وزە، لۆجستیک و بازرگانی واژۆ کرد، لە حوزەیرانی 2017 ڕێککەوتنەکە گەورەکردنی بۆڕیی نەوتی هەرێمی کوردستانیشی لەخۆگرت. لە ئەیلولی هەمان ساڵیشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتنێکی سەبارەت بە دروستکردنی بۆڕییەکی غازی سروشتی لەگەڵ ڕوسنێفت ڕاگەیاند کە غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی (رۆیتەرز) ئەو بۆڕییە یەک ملیار دۆلار تێچوویەتی و توانای گواستنەوەی 30 ملیار مەتر سێجار غازی لە ساڵێکدا هەیە، واتە توانای گواستنەوەی هێندەی توانای تورک ستریمە کە غاز لە ڕووسیاوە بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوروپی دەگوازێتەوە.
لە دوای گشتپرسی و تەنانەت لە دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، ڕوسنێفت ژمارەیەک گرێبەستی لەگەڵ هەولێر واژۆ کرد، لەوانەش پێنج گرێبەست لەسەر بنەمای هاوبەشی لە بەرهەمدا کە تێیدا پشکی ڕوسنێفت 80٪ بوو، کۆمپانیا ڕووسییەکەش 400 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات. لە ڕۆژی 19ی ئۆکتۆبەری 2017، ڕوسنێفت بوو بە خاوەنی 60٪ ئەو بۆڕییەی کە بە کوردستاندا نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەگوازێتەوە.
لێکۆڵەرە بەریتانییەکە پێیوایە هەڵوێستی تورکیا لە دیاریکردنی ئاکامی ئەو دەستپێشخەرییەی ڕوسنێفت گرنگە، لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی بازرگانییەوە بازاڕی غازی سروشتیی هەرێمی کوردستان ناوچەکانی عێراق (لەوانەش مووسڵ) و بازاڕەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیان، بەڵام هەتا ئەو کاتەی کێشەکانی نێوان عێراق و هەولێر لەسەر کێشە جیاجیاکان بەردەوام بن و بەغداش توانای دارایی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچانە هەبێ، دەتوانێ ڕێگە لە چوونی غازی هەرێمی کوردستان بۆ مووسڵ بگرێ.
لەم حاڵەتەدا تورکیا تاکە بژارەی سەرەکییە بۆ ئەوەی غازی کوردستانی تێدا بفرۆشرێ یان وەکو ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی غازی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی تورکیا سەیر بکرێ. بۆیەش ڕۆبێرتس جەخت لەوە دەکاتەوە کە تورکیا تاوەکو ئێستاش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان.
جۆن ڕۆبێرتس جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاش ئاڵۆزییەکانی گشتپرسی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە پشت بە شێوەی نوێ و کۆن لە دیپلۆماسیی وزە ببەستێ، شێوە کۆنەکەش لەسەر ئەو پەیوەندی و لێکتێگەیشتنانە دادەمەزرێ کە لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و بازرگان و سیاسەتکارانی تورکیا و بازرگانانی کوردستان دامەزراوە، شێوە نوێیەکەش پشتبەستنە بە نێوەندگیریی نوێ، لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕوسنێفت. بۆ ئەوەی هەم پرسی پەیوەندی لە نێوان هەولێر و ئەنقەرە لەلایەک و هەولێر و بەغدا دروستبکاتەوە و پارەی پێویست بۆ ڕاگرتنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بدات.[1]
#19-12-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,157 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 19-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,157 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,040
Kuvat 106,411
Kirjat 19,244
Liittyvät tiedostot 96,889
Video 1,377
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.36 toinen!