ئەمڕۆ (18/12/2018) وەفدی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شاری #سلێمانی#، یەکەم کۆبوونەوەی گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن و بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئەنجام درا.
کەشوهەوای گفتوگۆکان ڕاشکاوانە، بەرپرسیارانە و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزترکردنی دامەزراوە دەستوریی و یاسایی و ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان و خزمەتی زیاتری گەلی کوردستان و هەنگاونانی جددی بۆ کاری پێکەوەیی.
هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی کۆبونەوەکان کردەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکە ئەنجام دەدرێ.
#18-12-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,052 gånger