نووسەر ئاکۆ شارۆشی
نووسەر ئاکۆ شارۆشی، کتێبێک لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی ئاوازدانەر جاسمی ساز بە ناونیشانی(هونەرمەندێک لە خەمی نیشتماندا) بڵاو دەکاتەوەو دەیخاتە بازاڕەوە.
ئەو نووسەرە ڕایگەیاند: پێویست و گرنگ بوو کە ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمەکان و خزمەت و ماندووبوونی هونەرمەندی بەتوانا و ئاوازدانەر (جاسمی ساز) بدرێتەوە، هەربۆیە ئەو ئەرکەم خستە سەر شانی خۆم و دەستمکرد بە نووسینی ئەم کتێبە. کتێبەکە بریتییە لە 211 لاپەڕە و بە تیراژی1000 دانەیەو، گوزارشت لە ژیان و بەرهەمە هونەرییەکان و شیعر و ئاواز و سروودە نیشتمانییەکانی هونەرمەندی ئاوازدانەر جاسمی ساز دەکات.
جێی باسە کە ئەم کتێبەی نووسەر، چاپی یەکەمی ئەمساڵ(2018)یە و لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کردووەو ئەمە شەشەمین کتێبی نووسەرە
ئا/ شکۆ کەناری