سەرەتا ئومێدی گەورە لەسەر ئەردۆگان هەڵچنرا و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا کە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکا. بەداخەوە ئەوە ڕوینەدا، بەپێچەوانەشەوە نەک کێشە ناوەخۆیەکانی چارەسەر نەکردن، کێشەشی بۆ کوردی پارچەکانی تریش دروستکردن. سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کوردی ڕۆژئاوا ڕوونن کە نەک هەرچاوی بەرایی لەچوارچێوەی سوریایەکی دیموکراتیش بە بەشێک لە مافەکانی خۆیان شادببێ بەڵکو هەڕەشەکانی گەورەن و هێرشەکانیشی لە هی داعش نەرمترنین. ئەرۆدگان پاساو بۆ هەڵوێستەکانی خۆی دێنێتەوە،هەرچەندە کەڕ و کوێریش دەزانن کە پاساوەکانی بێ بنەمان، بەڵام هەڵوێستی ڕاستەقینەی خۆی و دەوڵەتەکەی دژایەتی کردنی مافەکانی کوردە بەبێ جیاوازی. ئێستا #ئۆردۆگان# لە هەموو کات باشتر تەعبیر لە ئایدۆلۆجیەتی دەوڵەتەکەی دەکا کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی ئینکاری کردنی ماف و دژایەتی کردنی کوردە. لەگەڵ هەموو تێبینەکانمان بۆ سیاسەتی ئەم حزب و ئەو حزب تێبینی ئەوەش دەکەین کە ئامانجی ئەو ڕووبەروو بونەوەی خواستی نەتەوەیی کوردە، بۆیە دەبێ هەموو کوردێک ئەو ڕاستیە بزانێ ئەگەر لە ڕۆژئاوا بۆی بچێتە سەر ئەوا نۆرەی باشوریش دێ.
#ئارێز عەبدوڵڵا#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,220 gånger