دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
قایمقامی شارۆچکەی ناوەندی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی ساختە و بێ ستیکەر و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی، 21 دەرمانخانە لە هەولێر داخراون و سزای ماددی خاوەنەکانیان دەدرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لیژنەیەکی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکهاتووە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بەشی پۆلیسی شارەوانی و ئاژانسی پاراستن، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو و هێزی تایبەتی یەک، سەرجەم ئه و دەرمانخانانە دادەخات کە دەرمانی ساختە دەفرۆشن، یاخود بەبێ مۆڵەت کاردەکەن.
وتیشی: کارەساتە دەرمانخانە هەبێت لەناو سەنتەری هەولێر بێ مۆڵەت بێت یاخود دەرمانی ساختە بفرۆشێت، بۆیە توانیومانە 21 دەرمانخانە لە قەزای خەبات و شارەدێی بەحرکە و هەولێر دابخەین.
لەبارەی ئه و ڕێکارانەی بەرامبەر خاوەن دەرمانخانەکان دەگیرێنەبەر، نەبەز عەبدولحەمید، وتی: سزای ماددی کە بڕەکەی دەگاتە 10 ملیۆن دینار دەدرێن، هەروەها کەیسەکانیان ڕەوانەی دادگای تایبەت دەکرێت و لەوێ بڕیاری پێویتسیان لەبارەوە دەدرێت.
داخستنی ئه و دەرمانخانانە لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوو لەهەولێر زیاتر لە 25 دەرمانخانە داخران کە دەرمانی ساختە و بێمۆڵەت و ستیکەریان دەفرۆشت.[1]
#17-12-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,235 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!