رێوييەکی گەڕۆک لەشێرێکی نوستوو باشترە
رێوی نيشانەی تەڵەکەبازی و فێڵبازی و لەخشتەبردنە کەم وابووە ببێتە مايەی شانازی و مرۆڤيش حەز ناکات پێی بڵێی(ڕێوی) هەر لەبەر ئه و خاسيەتانەی کە هەيەتی، شێر هێمای خاوەن شکۆيەتی و پاشايەتی دارستانە بۆيە مرۆڤيش پێی ئاساييە پێی بڵێی بەشێر دەچيت، ئينجا لێرەدا(رێوی و شێر) بەراورديان پێکراوە و ڕێوييەکە خاسيەتی باشتری خراوەتە پاڵ بۆيە مرۆڤ له و بەراوردکارييەدا ئاساييە خۆشی بەخۆشی دەڵێت(ڕێوييەکی گەڕۆک لەشێرێکی نوستوو باشترە) واتە جولە و بزاوت ئەگەر ڕێويش بيکات باشترە و شتێکی وەچنگ دەکەوێت، بەڵام شێر بەشێری خۆی خەوتبێت هيچی دەست ناکەوێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,085